یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****    سعودیه‌: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و دامه‌زراوه‌ی ئایینی كۆده‌بێته‌وه‌    *****    *****   لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات    *****    *****   كه‌ركوك: مامۆستا شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   گۆڤاری ( په‌یامی زانایان ) ده‌كەوێته‌وه‌ بەر دیدی خوێنەرانى    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان    *****    *****   ستانده‌ر؛ هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى هه‌رێم: زانایانى ئايينى پێگه‌و ڕۆڵيان ديار و به‌رزه‌و هه‌ميشه‌ بڕوام وابووه‌ كه‌ ئايين و نيشتيمان نابێ لێك جيابكرێنه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم ده‌كات    *****    *****   دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى: زۆرینه‌ى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و بڕوايه‌ى كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایيپێهاتووه‌    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌واییدا ده‌كات و ئاماده‌ى به‌خاكسپاردنى به‌رپرسێك ده‌بێت له‌ دوز   
دكتۆر زيره‌ك
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/06/2017 : 14:33:43
قه‌باره‌ی فۆنت
بیردۆزه‌ نوێیه‌كه‌ی یۆشینۆرى ئۆهسومى (yoshinori Ohsumi) و ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان
بیردۆزه‌ نوێیه‌كه‌ی یۆشینۆرى ئۆهسومى (yoshinori Ohsumi) و ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان

یۆشینۆرى ئۆهسومى پسپۆڕى خانه‌زانى له‌ ژاپۆن، به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌مساڵ كه‌ میكانیزمى خۆخۆرى (Autophagy) له‌ جه‌سته‌دا دۆزییه‌وه‌، ئه‌م چه‌مكه‌ ساڵانێكه‌ بوونى هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌واو میكانیزم و هۆكارى ڕوودانى نه‌دۆزرابوویه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوى فه‌رمى به‌خشینى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى به‌و زانا ژاپۆنییه‌، هاتووه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌كانى ئۆهسۆمى چوارچێوه‌یه‌كى نوێیان دیارى كرد بۆ تێگه‌یشتنمان له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن خانه‌و شانه‌كانى له‌ش، پێكهاته‌كانى خۆیان به‌كارده‌به‌نه‌وه‌.

 ئه‌و دۆزینه‌وه‌ زانستیه‌ تازه‌یه‌ی ئه‌و گرنگى پڕۆسه‌ى ( خۆخۆرى ) ده‌رده‌خه‌ن له‌ هه‌ندێك پڕۆسه‌ى فیسۆلۆجى جه‌سته‌دا وه‌ك : ڕاهاتن له‌گه‌ڵ برسێتى و هه‌وكردن.

خۆخۆرى (Autophagy)

چه‌ندین پێناسه‌ى بۆ كراوه‌ كه‌ ده‌كرێت هه‌موو پێناسه‌كانى ڕاستبن. یه‌كێ له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پڕۆسه‌ى خۆخۆرى كه‌ له‌ خانه‌كاندا ڕووده‌دات میكانیزمێكى خانه‌كان بێت                   ته‌نها بۆ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى به‌شه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانى ناو خانه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى خانه‌ په‌ككه‌وتوو و پیربووه‌كان. به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕۆڵى له‌ هه‌موویاندا هه‌بێت. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى و باو ( Recycling ) دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌.

* له‌ درێژه‌ی بیردۆزه‌ نوێكه‌یدا یۆشینۆرى ئۆهسومى ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پڕۆسه‌ى خۆخۆرى له‌و كاتانه‌دا به‌هێز ده‌بێت كه‌ گوشار له‌سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ له‌كاتى برسێتیدا خانه‌كان سوود له‌ پێكهاته‌كانى نێو خۆیان وه‌رده‌گرن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى وزه‌. ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانى به‌شه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌ نه‌خۆشخه‌ره‌كانى نێویان، هه‌م وزه‌ى پێویست دروست ده‌كه‌ن و هه‌م خۆیشیان له‌مانه‌ ڕزگار ده‌كه‌ن و خۆیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ و نوێ ده‌بنه‌وه‌.

 

 

* دۆزینه‌وه‌كه‌ى ئۆهسۆمى ده‌ریده‌خات كه‌ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ جه‌سته‌ به‌ ناچارى خۆى خاوێن و نوێ بكاته‌وه‌ له‌ ڕێى پڕۆسه‌ى خۆخۆرییه‌وه‌ (Autophagy)، كه‌ له‌ ڕێى ئه‌ندامۆچكه‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ پێیان ده‌وترێت (Autophagosomes)، كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌وردان و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامۆچكه‌و ته‌نۆلكه‌ نه‌ویستراوه‌كان و پاشان یه‌كگرتنى له‌گه‌ڵ (Lysosome)ه‌كان.

لێژنه‌ى باڵاى خه‌ڵاتى نۆبڵیش ڕاستى ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ى ئۆهسۆمى یان سه‌لماند.

هه‌روه‌هادۆزینه‌وه‌كه‌ى ئۆهسۆمى ده‌ریده‌خات پڕۆسه‌ى خۆخۆرى ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى زینده‌وه‌ران له‌ پیربوونى پێشوه‌خته‌، بگره‌ جه‌سته‌یش نوێ ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ هانى دروستكردنى خانه‌ى نوێ ده‌دات، ئه‌ویش به‌ له‌نێوبردنى پڕۆتینه‌ ناته‌واوه‌كان و به‌شه‌ كۆن و له‌كاركه‌وتووه‌كانى نێو خانه‌كان و هێشتنه‌وه‌ى پێكهاته‌ى خانه‌كان له‌ بارێكى ته‌ندروستدا.

پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌: ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ ده‌رخه‌رى یه‌كێك له‌ سووده‌كانى ڕۆژووگرتن بێت؟

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى ( به‌ڵێ ) یه‌. به‌ڵێ زۆر به‌ ڕوونى ده‌كرێت پشتگیرى ڕۆژووگرتن بكات كه‌ موسڵمانان له‌ ساڵێكدا مانگێك به‌ ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌مه‌ تاكه‌ سوودى ڕۆژووگرتن بێت، به‌ڵكو له‌ ڕابردوودا به‌ به‌ڵگه‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ ده‌یان سوودى ڕۆژووگرتن باسكراوه‌.                                

  ئاماده‌ كردنی: دكتۆر زیره‌ك