یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
مەلا خالد حەمە تۆفیق
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/04/2020 : 15:18:27
قه‌باره‌ی فۆنت
ئێستا هه‌لی زێڕینی خوێندنه‌وه‌یه‌
ئێستا هه‌لی زێڕینی خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌كیسی خۆتانی مه‌ده‌ن:
خوێندنه‌وه‌ له‌پێویستیه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی مرۆڤه‌؛ چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانسته‌و هۆكارێكی ڕیشه‌یی خۆڕۆشنبیركردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌.
مێژوو ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ هه‌میشه‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌شی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ بووه‌ كه‌ بایه‌خ و گرنگیدانیان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ زانست و داهێنان و ڕۆشنبیری بووه‌و له‌و بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون.
ژیارو شارستانیه‌تی ئیسلامیش ئه‌و كاته‌ زۆر گه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ زانا موسڵمانه‌كان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و تێكۆشانیان له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كانی زانستدا بووه‌و نایابترین داهێنانیان پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌.
وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕێكیش له‌ژیارو شارستانێتی ئه‌مڕۆی گه‌لانی پێشكه‌وتوو بده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ دووپات ده‌بێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێشكه‌وتنیان گرنگیدانیانه‌ به‌ زانست و فیێركردن و دابینكردنی هۆیه‌كانی خۆڕۆشنبیركردن و له‌وانه‌ش به‌ تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌...
له‌ ئاستی تاكیشدا هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵكه‌وتوو سه‌ركه‌وتوو پێشه‌واو داهێنه‌ربوون كه‌ به‌رده‌وام له‌ زانست و زانیاری و خۆڕۆشنبیركردن دانه‌بڕاون و هه‌میشه‌ هاورێی كتێب بوون و هه‌ر وه‌ك چۆن ماسی به‌بێ ئاو ناژی ئه‌وانیش به‌بێ كتێب و خوێندنه‌وه‌ هه‌ستیان به‌ژیان نه‌كردووه‌.
ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ هه‌لێكی زێرینه‌ بۆ خوێنده‌نه‌وه‌و ئاشت بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كتێب و فێربوون و خۆڕۆشنبیركردن.
ژیان هه‌مووی هه‌له‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش براوه‌ن كه‌ هه‌له‌كان ده‌قۆزنه‌وه‌و زۆرترین وباشترین سوودی لێ ده‌بینن.
پێغه‌مبه‌رمان - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - فه‌موویه‌تی: (پێنج شت به‌هه‌ل بزانه‌ پێش پێنج شت) یه‌كێك له‌و پێنجه‌: ( به‌تاڵیت به‌هه‌ل بزانه‌ پێش سه‌رقاڵ بوونت).
(اغتنمْ خمسًا قبل خمسٍ شبابَك قبل هرمكَ وصحتَك قبل سَقمِكَ وغناكَ قبل فقرِك وفراغَك قبل شغلِك وحياتَكَ قبل موتِكَ)
با چی دی بێ تاقه‌ت نه‌بین و ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و كاته‌كانمان به‌شتی بێ هووده‌ نه‌كوژین.
با سنوورێكیش بۆ ئینته‌رنێت و فیس بووك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابنێین و هه‌ر شتێك چه‌ند پێویسته‌ هێنده‌ كاتی پێ بده‌ین.
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێم: یه‌كه‌م وشه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ دابه‌زی (اقرأ) بوو با ئێمه‌ش بخوێنینه‌وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دنیاو قیامه‌ت به‌ده‌ست بهێنین..