یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2022 : 12:07:07
قه‌باره‌ی فۆنت
لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە روانگەی قورئانی پیرۆزەوە

وەک هەنگاوێکی مرۆیی گرنگە بە رامانێکی قوڵ لە چەمکی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی بڕوانین، کە دەستەواژەیەکی قورئانی و دەکرێ بە بنەمایەکی گەورەش سەیر بکرێت، بەو پێیەی یاسایەكی خوداییە و ئامانجی پاراستنی ژیانی مرۆڤ و كۆنتڕۆڵكردنی لەسەر بنەمای مافی ڕێزگرتن و دادنان بە مافی ئەوانی دی بە ژیانێكی شایستەیە. بنكەیەكی لێبوردەیی و پێكەوەژیانییە كە ڕەگ و ڕیشەی ئیمانی هەیە كە لە ڕێگەی زنجیرەیەك ڕێنمایی خوداییەوە هاتووە، بۆیە پێغەمبەران (دروودی خوایان لە سەر بێت) هەڵگری بانگەوازی خودای گەورەن بۆ بڵاوكردنەوەی بانگەوازی یەكتاپەرستی و ڕێنماییكردنی گەلان و هۆزەكان، كە ئامانجی سەرەكییان لێبوردەیی و پێكەوەژیانە، نەك ململانێ و شەڕ، چونكە مرۆڤ جەوهەری پرۆسەی پێكەوەژیان و ئاشتییە، خودای گەورە مرۆڤی جێنشین كردووە لەسەر زەوی و جیای كردووەتەوە بۆ ئەوەی بەهای مرۆیی خۆی نیشان بدات.

گرنگە مرۆڤ دەبێت پێكەوەژیان بە گرنگ سەیر بکات و هەوڵ بدات خزمەت بە ئامانجە گشتییەكان بكات. چونكە لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ ئایینەكانی دیكەدا بەهایەك پێكدەهێنێت كە ڕەگ و ڕیشەی لە ڕۆحی مرۆڤدا هەیە، كاتێك كە بڕگە و بەها هاوبەشەكان بەدی بهێنێت.

 ئیسلام پێداگیرە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دراوسێیەتیی باش لەگەڵ هەموو كۆمەڵگەكاندا، هەروەها لێبوردەیی و پێكەوەژیان بە یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی دەزانێت، ئەمەش لە ڕێگەی حوكم و فێركارییە كۆمەڵایەتییەكانیەوە دەبینرێت. بۆیە شەریعەتی ئیسلامی پەیوەندیی موسڵمانان لە نێوان خۆیاندا ڕێك دەخات و هەروەها جەخت لەسەر كولتووری لێبوردەیی لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینەكانی دیكە دەكاتەوە.

خودای گەورە پەیوەندییەكانی مرۆڤی لە نێوان خۆیاندا لەسەر بنەمای برایەتی و خۆشەویستی داناوە. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە برایەتی كردووە. «إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ» (الحجرات:١٠) ژیاننامەی پێغەمبەر (سەلامی خوای گەورە لێ بێت) لەسەر ئەوە بووە كە قورئانی پیرۆز ئامۆژگاریی موسڵمانان دەكات كە هاوكاری یەكتر بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. خوای گە ورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: «وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ» (المائدة:٢)..

جۆرەكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان:

 1- لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە نێوان تاكەكاندا: كە ئەمە دەبێت پەیوەندیی نێوان تاكەكان لەگەڵ یەكتردا بە جۆرێك بێت كە ڕێزی یەكتر بگرن و، مامەڵەیەكی میهرەبان بكەن و چاوپۆشی لە هەڵەی ئەوانی دی بكەن. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: «خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ» (الاعراف١٩٩). كە ئەم ئایەتە دابەزیوە، پێغەمبەری خودا پرسیاری لە جبرائیل كرد و لەو بارەیەوە فەرمووی: «ئەی محەمەد (سەلامی خوای گەورە ی لەسەر بێت) خودا فەرمانت پێ دەكات كە لەو كەسانە خۆش بیت كە ستەمیان لێ كردوویت، یان وتەی نەشیاویان بە تۆ گوتووە، بیانبەخشە و لێیان ببوورە.

 2- لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە نێوان خێزاندا: ئەم جۆرە لێبوردەییە بەشێكە لە شەریعەتی ئیسلامی بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەركی خێزان لە پێكەوەژیانی باش كە سۆز و بەزەیی و خۆشەویستی لە نێوانیان دروست دەكات. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: «وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا» (النساء١٩)، بە نەریتێكی پەسەند و جوان هاوكارییان بكەن و مامەڵەتان چاك بێت لەگەڵیاندا، وەكو ئێوە چاوەڕوانی چاكە لەوانە دەكەن. ئینجا ئەگەر بە هۆی لاسارییانەوە ژیان لەگەڵیاندا نەگونجا، ددان بە خۆتاندا بگرن و ئێوە هەر چاك بن. چونكە گەلێ شتی وا هەیە، ئێوە خۆشتان لێ نایەت، كەچی خوا خێر و چاكەیەكی زۆری بۆ ئێوە تێدا داناوە.

 3- لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە نێوان گەلاندا: ئەوە لێبوردەییە كە قورئانی پیرۆز لە دیدگای خۆیدا كە بڕیاری لەسەر داوە سەبارەت بە بیر و باوەڕ، دووپاتی دەكاتەوە كە هیچ ڕێگەیەك نییە بۆ سەپاندنی بیر و باوەڕێك بە زۆرەملێ. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: «لا إِكْرَاهَ فِي ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَيِّ» (٢٥٦البقرة). چونكە قورئان هەموو بەڵگەكانی ڕوونە و لە ڕووی دەروونییەوە بۆ شوێنكەوتووانی ڕوونی كردووەتەوە كە فرەچەشنی و فرەڕەنگی ئایینی قبووڵ بكەن و جیاوازیی نێوانیان شتێكی سرووشتییە. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: «أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا» (الرعد٣١). ئایا ئەوانەی باوەڕیان هێناوە، تا ئێستاش بێ هیوا نەبوون لە بڕواهێنانی ئەو كافر و بێ باوەڕانە؟ با چاك بزانن كە ئەگەر خوا ویستبای بە زۆر خەڵك موسڵمان بكا، بێگومان تەواوی ئادەمیزادی دەخستە سەر ڕێی ڕاست و، سەرجەم ڕێنمایی دەكردن بۆ راستەڕێ، بەڵام ویستی بەو جۆرە نییە كە بە زۆر باوەڕ بە خەڵكیی بهێنی، ئەمەش لە چوارچێوەی جەختكردنەوەیەتی لەسەر موعجیزەیی قورئان و ئاماژەدان بە ڕێگاكانی چاكە و سەركەوتن بۆ هەر كەسێك كە بیری لێ دەكاتەوە.

بە کورتی لە قورئانی پیرۆزدا بنەمای گرنگ و گەورە هەن بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان، کە ئەرکە بکرێنە هەوێنی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی ئارام و یەکتر قبوڵکردن و رێزگرتن لە یەکتری، بەمەش دەتوانین زیاتر نێوخۆمان چاک بکەین و ئیرادەو هەڵوێستمان بەهێز بکەین، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر هەنگاونان بۆ بەرەو پێشچوون و بونیادی شارستانیەت دەبێت.