یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
ئالا بڵباس
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/08/2010 : 13:08:47
قه‌باره‌ی فۆنت
عیبادەت یان عادەت
هەموو (الله اكبر ) ێك بانگ چوونە مزگەوتێكی بە دواوەیە و هەموو نوێژێكیشی زكر و تهلیلە یەكی خو پێوەگرانەی بەدواوەیە , بێ‌ ئەوەی بزانین چی یە بۆچی دەیكیەین , نیوەی لە بەر عەیبە و هەندێكیش عادەتەو بڕێكیش خاترانەیە , كەمێكیش عیبادەتە .....!!
بە جێگەیاندنی سونەتەكانی حبیب الله اش (صلی الله تعالی علیه وسلم) بۆتە قالبێكی حیزبایەتی و فیرقەگەری , كفرەو خەتەریشە لە تەنیشت مامە ئیختیارێك شانت بە شانی و پێت بە پێی بكەوێ‌, وەی وەی بڤەیە . لە هەمووش ناخۆشتر قوڕت بەسەر دوای نوێژ چی بۆ ئامادەكردی و چیت پێ‌ دەڵێ‌ ؟ خوا سەترمان بكات ئەگەر تەنكە ڕیشێكیشمان هەبێ‌ ؟ هەروەی ودە جار وەی . ئەوە فلانی سەر بە فلانە . مەحشەڕە ئەو ڕۆژەش مناقشە یان ئەگەر ڕێنمایی سونەتێكی بكەیت .

ئینجا بابێینە سەر نوێژ زۆر بە كورتی :
جارێ‌ ئەو شوێنەی كە لازمە و دەبێت نوێژكەر چاوی لێبێت تەنها چاوی لەوێ‌ نیە , ئەگەر نا چاوی بەهەر 180 دەرەجەدا دەسوڕێ‌ بگرە گوڵەكانی سەر مافوری مزگەوت لە نەخشەكانی سەر دیوار و ئەو بابەتانە , لە هەمووسی كارەساتتر ((ئیمام )) پێش تەكبیڕەی دوای فاتیحە سووڕەتی دوای واتە بۆ ڕكوع دەستی بەردەواتەوە هەر دەڵێی ئایەتی (فاستبقوا الخیرات ) جێ‌ بە جێ‌ دەكات دابەزینی ئەو ئایەتە بۆ ئەو مەبەستە بووە زووتر لە ئیمام ئامادەی ركوع و سجود هەستانەوە یە , ببورن ئه‌وەشم لە بیر چوو بەد بەختیش لەوەیە لە ڕاوەستانی (ئیستیقامە ) ركعات و فاتیحە جگە لە بەرامببەر خودای عز وجل نەبی , لە بەرامبەر هەموو كەسێك ڕاوەستێت زۆر بە ئەدەب و شەرم ڕادەوەستێت , های لە هەڵپەرین و های لەسەر جوڵا ندن و های لە خوراندن و های لە دەست جوڵان و های لە باوەشك و های زۆر جار لە قرپ هێنانەوەش بەلاتانەوە سەیر نەبێت . قوڕە سوورەكەی ئەو لات بەسەر كاكەی ئیمام ئەگەر ئەه ..... تۆزێك هەر زۆر كەم تۆزێك نوێژەكەت درێژكەی تەوە .

یان دیسان قوڕە ڕەشەكەت بەسەر ئەگەر بیدعەیەك نەكەیت وەكو ئەوەیان بۆ نەڵێیت (الهم رب هژە دعوە ..هەتا كۆتایی ), دەڵێن ئەوە مامۆستای ئاخیر زەمانە , كافر بوو , مونافیقە , دینداریەكی بەتەواوی ناكات .

ئینجا بێینە سەر زكر و تەسبیحاتی دوای نوێژ , والعیاژ و بالله لە گۆرانی و كۆڕسێكی فۆلكلۆری ساوار كوتین گۆرانی دروونە نەبێت هەر تەنها لە ژكر ناچێت ئگەر نا لە هەموو شتێك دەچێت , ببورن زۆربەی ئیمامە بەڕێزەكان لە مەئموومەكان باشتر نین , بگرە دە هەزار جاریش خراپترن , جارێ‌ باسی مۆژن واتە گۆرانیە بێژە ئەصلیەكە ئەوە هەر باسی مەكە !!ئنجا سبغ الله لێرە دەبێنە (سب سب سب هەتا كۆتایی پەنجەكانی)ئیمامیش زۆربەی جار نابینرێت بێ‌ ئەوەی بزانێت سبحان الله بۆچی دەكات ؟! و(الحمدلله) ش دەبێتە (الحم حم حم حم )قەسەم بەعیزەتی پەروردگار ئەگەر تەنها 20 جار أكبر بڵێت وەك ژكرێك مامە مۆژن و خارە ئختیار تەواو بووە زەق زەق لەپێش دەرگا ڕاوەستاوە و چاوەڕێ‌یەو زوو دەرگا دابخات نوێژە سونەتەكەش هیچ پێ‌ ڕاناگەیت بیكەیت .

ئاخر ئەوە كەی عیبادەتە ؟
و الله نەزانە سبحان الله لە سەر چی دەكەیت ناگاتە شوێنی خۆی , چونكە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت (صلی الله علیە وسلم ) گرانترین و بەنرخترین ووشە لای خودا (سبحان الله العڤیم) ە كەلەسەر زمانتان سووكترینە ...

وە الحمد لله لە سەر چ نیعمەتێك دەكەیت خودای عز و الجل لێتی قبوول ناكات , چونكە چونكە سوپاس وستایشی خودا , لە هەموو شتێك زیاتر خودای گەورە پێی شاد دەبێت .
وەنەزانی بۆچی نوێژ دەكەیت وە لە حوزووری كێ‌ ڕاوەستایت لە سەقفی سەر سەرت بەرزتر نابێتەوە وە قبوڵ نیە !!!

چونكە پێغەمبەری رب العالمین دەفەرموێت (صلی الله تعالی علیە وسلم ) ئەگەر دەتانەوێت قسە لەگەڵ خوای پەروەردگار بكەن ئەوا ( نوێژ بكەن ) وە ئەگەر دەتانەوێت خودا قسە تان لەگەڵ بكات ئەوا (قورئان بخوێنن)..
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە ..