یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
هێمن چۆمانی - سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/05/2011 : 15:26:02
قه‌باره‌ی فۆنت
جیاوازی نێوان تاقیكردنه‌وه‌ی خودا و تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ
تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : له‌ كۆمه‌ڵێك په‌رتووكی قورسه‌ كه‌ پێویستی به‌ توانا و تێكۆشانێكی زۆری قوتابیه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : ته‌نها له‌ په‌رتووكێكی ئاسانه‌ ....كه‌ قوڕئانی پیرۆزه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : پرسیاره‌كانی نادیارن تا ساتی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : پرسیاره‌كانی دیار و ئاشكرا و ڕوونن پێش تاقیكردنه‌وه‌ :
خوات كێیه‌ ؟
ئایننت چیه‌ ؟
پێغه‌مبه‌رت كێیه‌ ؟
گه‌نجیت چۆن به‌سه‌ر برد ؟
ته‌مه‌نت له‌چی سه‌رف كرد ؟
ئه‌و ماڵ و سامانه‌ت چۆن په‌یدا كرد وه‌ له‌ چیت سه‌رف كرد ؟
ئه‌و زانسته‌ی هه‌تبوو تا چه‌ند كارت پێكرد ؟

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : وه‌ڵامه‌كه‌ت پێ ناوترێت پێش تاقیكردنه‌وه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : وه‌ڵامه‌كه‌ت پێ ده‌ووترێت پێش تاقیكردنه‌وه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : ئه‌و مامۆستا هه‌ڵبژێردراوانه‌ی كه‌ دانراون بۆ شیكردنه‌وه‌ و گوتنه‌وه‌ی وانه‌كان هه‌ڵه‌ و كه‌م و كورتی ده‌كه‌ن.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : ئه‌و مامۆستا هه‌ڵبژێردراوانه‌ ، له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ دانراون پاكن و بێ‌ هه‌ڵه‌ و كه‌م و كورتین.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ كورته‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕ ناكات.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ زۆره‌ و درێژه‌ ده‌كێشێت بۆ 70 ساڵ ، كه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : خولی دووه‌م ته‌نها یه‌ك جاره‌ و ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامن نیه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : خولی دووه‌می كراوه‌یه‌ تا ساتی مردن ، ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامنه‌ به‌ فه‌رمانی خوا.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : زۆرترین نمره‌ی ( 100) سه‌ده‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : زۆرترین نمره‌ی (700) حه‌وسه‌ده‌ ، زیاریش له‌مه‌ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ بۆی.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها بۆ دونیایه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دونیا و دواڕۆژه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : له‌بیر ده‌كرێت دوای ڕه‌تبوونی تاقیكردنه‌وه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : له‌بیرناكرێت .....پارێزرا و ده‌نوسرێت له‌ په‌رتووكێكی ڕوون.

تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ی له‌ حوبر و وه‌ڕه‌قه‌ پێكهاتووه‌.
تاقیكردنه‌وه‌ی خودا : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ی به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌یه‌.

عه‌جیب بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌رده‌چن و له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی خوایی ده‌كه‌ون

وه‌رگێڕانی : هێمن چۆمانی / سۆران
Hemn.soran@gmail.com