یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکات کە بەرامبەر گەورە زانایانی ئیسلام بڵاودەکرێنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/06/2023 : 19:46:59
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ20ی6ی2023 لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی ئەو سوکایەتیانەی کردووە، کە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەلایەن هەندێ کەسی بانگخواز بڵاو بوونەتەوەو هەستی هەزارەها موسڵمانیان بریندار کردووەو هێڕش و بێرێزی بەرامبەر پێشەوایانی ئیسلام تێدایە، هاوکات لە بەیاننامەکەدا یەکێتی زانایان داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتە بەرو داواش لە زانایانی ئایینی دەکات خۆیان لە وڵامی نامەنتیقی بپارێزن، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


لەچەند رۆژی رابردوو لەرێی وتاری هەینی و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە لایەن چەند کەسێک گوایە خۆیان بەسەلەفی لەقەلەم داوە، هێڕشی ناڕەوایان کردە سەر گەورە زانایانی ئیسلام و، سوکایەتی زۆریان بەرامبەر هەردوو رێڕەوو پەیڕەوانی ئیمامی ئەشعەری و ماتوریدی بەتایبەت ئیمام ئەبو حەسەنی ئەشعەری هەڵڕشت و پشێوی و نیگەرانی زۆریان لەناو ئەهلی ئیسلام و موسڵمانان دروست کرد.


ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە گوتارە نابەجێ و ئاڵۆزو نابەرپرسانە دەکەین، کە لەگەڵ بنەماکانی برایەتی و سلوکی دینداری یەکناگرێتەوەو، دواجار دەبێتە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر رەوشی دینداری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و گوتاری ئایینی لە هەرێمی کوردستان.


بە هەموو شێوەیەک تەئکید لە برایەتی و رێزگرتن لە بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوو گرتنی واقعی کورد لە پەیڕەوکردنی رێڕەوی مەزهەبی ئیمام ئەبو حەسەنی ئەشعەری دەکەینەوە، کە مەزهەبی زۆرینەی ئەهلی ئیسلامە بەدرێژایی پتر لە هەزار ساڵ، گەورە زانایانی کوردیش ئەو پارسەنگ و رێبازەیان پاراستووەو پەیڕەو کردووە، دەنگێگی نەشازو نابەرپرس بیەوێ پشێوی و سوکایەتی و بێڕێزی بەرامبەر ئەم ئاراستەیە بگرێتە بەر قابیلی قبوڵ نیەو، بەپلەی یەکەمیش بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و لایەنی پەیوەندیدار نابێ رێگەو دەرفەت بەم جۆرە کارو هەنگاوانە بدەن، دواجار وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش بەرپرسیاری ئەم دۆخە دەبێت.


کوردستان قەت گرفتی ئایینی نەبووە، بەردەوامیش لەرێی خزمەت و میتۆدی فکری و فیقهی و تێگەیشتنی دروستی گەورە زانایانی ئیسلام؛ دینداری خۆی کردووەو پابەندی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بووە، لەم سۆنگەوە زانایانی ئایینی لە کوردستان بەردەوام لە چوارچێوەی ئەو رێڕەوە زانستیەی کە گەورە زانایانی ئیسلام بناغەیان بۆ داناوە خزمەتیان کردووەو، پەیامی ئیسلامیان وەک سەرچاوەی رەحمەت و میانڕەوی و مرۆڤدۆستی و یەکتر قبوڵکردن و برایەتی و پێکەوەژیان وەسف کردووە، بۆیە ناکرێ کەسێک لەولاوە بێت ئەم سەرچاوەیە بکاتە کەرەستەی ئاشوب و فیتنە لە نێو موسڵمانان، چونکە هەموو لایەك وێڕای جیاوازی فیکری و فیقهی تا ئایینی و مەزەبیش، دەرفەتی کارو چالاکی خۆیان هەبووە، بەڵام قۆستنەوەی ئازادی وەکو دەفەرفەتێك بۆ سوکایەتی و بێڕێزیکردن قبوڵکراو نیە.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خۆی بە خەمخۆرو مەرجەعی زانایانی ئایینی لە رووی هەرسێ ئاراستەی ئایینی و پیشەیی و نیشتمانی دەبینێتەوەو ئامانجی هەرە گەورەی خزمەتکردنی ئیسلام و پاراستنی عەقیدەی موسڵمانانە، بۆیە چیتر رێگە بەو دەنگە نەشازو جنێو و سوکایەتیانە نادات، کە هەر جارەو بەپاساوێک و لەژێر ناوی بانگخوازی و سێبەری لابەلا، هەستی موسڵمانان و زۆرینەی زانایانی ئایینی لەکوردستان بریندار دەکەن، لەهەوڵی بەردەوامیش دەبین بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و دووبارە نەبوونەوەی ئەم بێڕێزیانە بەرامبەر رەمزەکانی ئیسلام و پێشەوایانی موسڵمانان، لەهەمان کات داواشمان لە زانایان ئەوەیە لەم جۆرە حاڵەتانە پێگەی خۆیان بپارێزن و دانەبەزنە ئاستی وڵامدانەوەی نامەنتیقی و نابەرپرسانە.


مەکتەبی تەنفیزی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20/ 6/ 2023