یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
یه‌كێتی زانایان جه‌ژنی موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/11/2011 : 03:12:06
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای مه‌زن‌و دلۆڤان

هاووڵاتیانی موسڵمانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌... پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌تان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی‌و زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌كمان به‌ عیباده‌ت قبوڵ بكات‌و، حه‌جی حاجیه‌كانیشمان قبوڵ بكات‌و، به‌سه‌لامه‌تی‌و حه‌ج قبوڵكراوی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو ماڵ‌و منداڵ‌و كه‌س‌و كاریان.

بێگومان جه‌ژنی قوربان تایبه‌تمه‌ندیێته‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌وه‌ی موسڵمانان فێری خۆنه‌ویستی‌و مرۆڤدۆستی‌و رێزگرتن له‌ مرۆڤه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاریكاری‌و ته‌بایی ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ یاده‌ مه‌زن‌و پیرۆزه‌دا هه‌موومان رۆحی خۆپه‌رستی وه‌لاوه‌ بنێین‌و، هه‌وڵ بده‌ین گیانی خۆشه‌ویستی‌و لێبووردن له‌ ناخی تاكه‌ تاكه‌مان قوڵتر ببێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چه‌مكه‌ ئیسلامیه‌كان زیاتر له‌ ژیانی رۆژانه‌مان جێبه‌جێ‌ بكه‌ین.

دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان