یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زانای ناوداری کورد مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا جوهر حەدێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عماد برادۆستی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراج پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عومەر بیلالی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی پێش خستنی زەکات روون دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان رێنمایی هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمد دەربەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسولی باوزێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات    *****    *****   ناوچه‌ی هه‌ورامانى یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بابەتێکی خۆپارێزی لە روانگەی فیقهی ئیسلامیەوە بلأو دەکاتەوە   
سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنگرەی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/01/2020 : 23:06:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ سێشەممە 7ی1ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بە نوێنەرایەتی کوردستان و بۆ یەکەمین جار بەشداری لە کۆنگرەی چل و چوارەمینی ئەنجومەنی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە شاری مەککەی وڵاتی سعودیە کرد.


لەو کۆنگرەیە کە بە بەشداری نوێنەرو دامەزراوەی ئایینی زیاتر لە 82 وڵاتی ئیسلامی بەشدار بوون، بە مەبەستی گەنگەشەکردنی چەند پرسێکی هەستیاری گرنگی جیهانی ئیسلامی و یەکخستنەوەی پتری پەیوەندی وڵاتانی ئیسلامی و هەڵوەستەکردن لەسەر دوا پێشهات و پرسە گەرمەکان بەڕێوە چوو.


سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید بە جلوبەرگی کوردی و بە نوێنەرایەتی کوردستان، کە یەکەم جارە کورد بەشداری ئەو کۆنگرەیە دەکات، کە بە یەکێ لەو کۆنگرە گرنگ و مێژووییەی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامی هەژمار دەکرێت و بڕیارو راسپاردەکانی بەلای وڵاتانی بەشدار بوو جێگەی بایەخ و گرنگی زۆرە.


لەو کۆنگرەیە شێخ عبدالعزیز ئال ئەلشیخ موفتی گشتی وڵاتی سعودیەو دکتۆر محمد عبدالکریم العیسی ئەمینداری گشتی رابیتەو زانای ناودار شێخ عبدالله بن بیه سەرۆکی مونتەدای بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵگە موسڵمانەکان و دکتۆر محمد موختار جومعە وەزیری ئەوقافی میسڕو دکتۆر ئەحمەد ئەلعەبادی ئەمینداری گشتی رابیتەی موحەممەدی زانایانی مەغریب و دکتۆر شەوقی عەلام موفتی وڵاتی میسڕو ژمارەیەکی بەچاو لە زانایانی جیهانی ئیسلامی بەشدار بوون.


هەر لەو کۆنگرە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وەک نوێنەری زانایانی کوردو کوردستان لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی بەشداربووانی کۆنگرەکەی کرد، باسی لە رۆڵی کوردو زانایانی کوردستان لەخزمەتی ئیسلام و قوڵکردنەوەی پەیوەندی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری نێوان گەلانی جیهان کردو تەئکیدی کردەوە، کە گەلی کوردو زانایانی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئاشتی و هەڵگری پەیامێکی میانڕەوانەی دوور لە هەر توندو تیژیەک بوونەو، لەسەر بنەمای زانستی شرۆڤەی بۆ ئیسلام کردووە، کە ئایینی بەها ئینسانی و ئیمانی و شارستانیەکان بووە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای دووپاتکردنەوە لە زمانی دیالۆک و برایەتی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئایینیەکانی جیهانی ئیسلامی بۆ زاڵبوون بەسەر گرفت و پێشهاتەکان و رێگری لە تەشەنەی بیری توندڕەوی و مەترسی تیرۆر لەسەر کیان و نەتەوەکان، هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە، کە گەلی کورد وێڕای مەزلومیەتی خۆی پاڵپشتی تەواوی هەنگاوەکانی ئاشتی و چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیان و هەستی مرۆڤدۆستی و پەیامی میانڕەوی ئیسلام دەکاتەوە.