یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
هەولێر: مەراسیمی ناساندنی کتێبی (بە یەکەوە ژیان لە کوردستان دیدو بۆچوونی ئایینە جیاوازەکان) بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2022 : 23:14:50
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی8ی2022 بەئامادەبوونی بەرێز فازڵ میرانی سکترێری مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرێز محمود محمد وتەبێژی پارتی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستایانی ئایینی و پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەک لە وەزیرو ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوسەرو رۆشنبیرو کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، مەراسیمی ناساندنی کتێبی (بەیەکەوە ژیان لە کوردستان دیدو بۆچوونی ئایینیە جیاوازەکان) لە هۆڵی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای مەراسیمەکە بەرێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەدا، کە پێکەوەژیان تەنیا درووشمێک نییە بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمەکان بۆی کۆببینەوە و لە هەڵبژاردنەکان وەک درووشم بەرزی بکەینەوە، پێکەوەژیان لە وڵاتێکی فرەنەتەوەیی و ئایینی ئەرکێکی قورسە، لە رابردوو هەموو پێکهاتەکان بەشدارییان لە شۆڕشی ئەیلوولدا کرد بۆ ئەوەی ستەم لەسەر ئەو وڵاتەکەمان هەڵبگرین، ئاشووری و کلدان و تورکمان و تەنانەت عەرەبیش چەکیان هەڵگرت، ئەوان بەرگرییان لە کورد نەکرد وەک نەتەوەیەک، بەڵکو بەرگرییان لە وڵاتێک کرد، ئەوان تەنیا کورد نەبوون، بەڵکو کوردستانی بوون.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای ئاراستەکردنی سوپاس بۆ لێژنەی ئامادەکاری کتێبەکەو دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن و دەزگای گوڵان، تیشکی خستە سەر گرنگی پێکەوەژیان لە کوردستان و روانگەی ئیسلامی لەو بارەوە روون کردەوەو چەند نمونەیەکی لە ژیان و سەردەمی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هێنایەوە، کە پاڵپشتی پێکەوەژیان دەکەن، ئەوەشی راگەیاندن کە لە کوردستان پێکەوەژیان زادەی باوەڕو قەناعەتی خەڵکەو واقع ئەوە پیشان دەدات، کە تەنها دروشمێک نیە، بەڵکو هەڵقوڵاوی باوەڕی خەڵکە.


هەروەها گوتی: ئێمە لە رابردوو هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەو پێشبردنی پێکەوەژیان و پاڵپشتی هەر هەنگاوێکین لەم بارەوە، وە دژی هەر هەنگاوێکین بیەوێ پێکەوەژیان تێک بدات، لە کوردستان ئایین و نەتەوەی جیاواز هەنە، بەڵام گرفتمان نەبووە، هەمووشمان هەوڵی پاڵپشتی قەزیەی کوردی دەکەین.


دواتر بەرێز قەشە بەشاز وتارێکی پێشکەش کردو باسی لە دۆخی کوردستان و پرسی پێکەوەژیان کردو پاڵپشتی قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو ئەم هەنگاوەی بە گرنگ  بۆ خزمەتی پێکەوەژیان وەسف کرد.


شایەنی باسە ئەم کتێبە بە هەماهەنگی یەکێتی زانایان و دەزگای گوڵان ئامادە کراوەو کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و نوسەرو توێژەر لە ئایینە جیاوازەکان لەسەر پێکەوە ژیان بابەتیان نوسیوەو دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن چاپی کردووەو لە دوو توێی دوو بەرگ بە هەردوو زمانی کوردی عەرەبی بڵاو بۆتەوە.