یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە مامۆستاو قوتابیانی دواناوەندی ئیسلامی کەسنەزان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2022 : 19:27:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 5ی12ی2022 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی بەشێک لە مامۆستاو قوتابیانی دواناوەندی ئیسلامی کەسنەزان کرد.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین بە دیدارەکە، باسی لە گرنگی زانست و زانستخوازان کرد بەتایبەت لەم قۆناغە، کە پێویستە فەقێ و قوتابیانی ئایینی باشتر خۆیان ماندوو بکەن و پەرە بەلایەنی خۆپێگەیاندن و فێربوون بدەن.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانە ئایینیەکان کرد، کە ئەرکی ئەوانیش زۆرە لەبەرامبەر ئەرک کێشانیان بۆ دروستکردنی نەوەیەکی پر زانست و خاوەن مەعریفە.


هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لە رۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی و مامۆستایانی حوجرەو فێرخوازانی زانستە شەرعیەکان کرد، کە دەورێکی سەرەکیان بینیوە لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی نیشتمان و بڵاوکرنەوەی بیری میانڕەوی و پاراستنی کۆمەڵگە لە لادان و توندڕەوییەکان.