یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
یەکێتی زانایان لەساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی مەراسیمێکی یادەوەری ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/02/2023 : 12:59:51
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 1ی2ی2023 لەژێر سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرێز کاک تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو مامۆستا سید سەدیق کەپرانی بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاوو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر مەراسیمێکی یادەوەری و وەفا بۆ مەرحوم شەهید مەلا عبدالله پەلپیتانی بەرێوە چوو.


سەرەتای مەراسیمەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزو وەستانی دەقیقەیەک بە خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و رۆحی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی، بەرێز د. سعدالدین مەلا عبدالله بەناوی بنەماڵەو کوڕی شەهیدی ناوبراو وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کردو سوپاسی یەکێتی زانایانی کرد بۆ رێکخستنی ئەم مەراسیمەو یادەوەری باوکیان، دواتر ئاماژەی بە چەند لایەنێکی روداوەکە کردو گوتیشی ئەم رۆژەوە بۆئێمە مانان بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتەکە زۆر قورس و ماتەم بارەو لەیاد ناچێت.


دوارت بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا ئاماژەی بە کارەساتی 1ی شوبات کرد کە بەدەستی تیرۆرستان ژمارەیەکی کەسایەتی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون و کوردستان بەوهۆیەوە زامداربوو، تیرۆر بەزەیی بەکەس نایێتەوەو هەمیشە دوژمنانی کوردو کوردستان ویستویانە زیان بە گەلەکەمان بگەیەنن، هەمیشە بیری توندڕەوی کارەسات دروست دەکات و کۆمەڵگە دەشێوێنێ.


هەروەها گوتیشی: یەکێ لەو هۆکارانەی تیرۆرو توندڕەوی بەرهەم دێنێت بە هەڵە حاڵی بوونە لە دین، چونکە هەندێک کەس و گروپ بەتایبەت بینیمان داعش لە ئەنجامی تێگەیشتنی هەڵە چەندە زیانی بە ئیسلام و کۆمەڵگە گەیاندو کاری تیرۆری ئەنجام دا.


لە بەشێکی تری وتارەکەی گوتی: ئەوەی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی کردی لەخزمەت کردنی شەریعەت و زانست و تەئلیف و پەیامی میانڕەوی و تەدریس و دانانی مەدرەسەو پێگەیاندنی قوتابیانی ئایینی و دواتر لە کاری رێکخراوەی کە ماوەی پتر لە 5 ساڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و ئەندامی ئەنجومەنی زانستی لە وەزارەتی ئەوقاف بووە، ئەمە شانازییەکی گەروەیە دوای 19 ساڵ رێبازو خزمەت و ناوی ئەم زانا هەڵکەوتووەی کوردستان هەر بە زیندووی ماوەتەوە، بۆیە دەبێ ئەم یادە ناخۆشە هاندەرێک بێت بۆ یەکخستنی نێو ماڵی کوردو یەکهەڵوێستی میللەتەکەمان بۆ ئەوەی بگەین بە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان.


دواتر بەرێز تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا ئاماژەی بەو رۆژە ناخۆشە کرد کە لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆرستی کۆمەڵێک قوربانی گەروەی بە کوردستان گەیاند، بۆیە دەبێ هەموومان بە هەستی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیەوە رووبەڕووی بیری توندڕەوی ببینەوەو پەیامی میانڕەوی بڵاو بکەینەوەو مێژووی نەتەوەکەمان لەبەر چاو بگرین، چونکە دوژمن جیاوازی بە هیچ لایەکمان ناکات.


شایەنی باسە ئەم مەراسیمە لە یادەوەری 19 ساڵەی شەهیدکردنی زانای ناوداری شاری هەولێر مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی بەرێوەچوو، کە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وەک وەفاداری و بەرزراگرتنی خزمەت و هەڵوێستی شەهیدانی زانایان سازی کرد بوو.