یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/12/2024 : 19:54:02
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی 23ی12ی2024 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایان؛ کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە بارەگای سەرەکی لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە چەند وێستگەو کارو چالاکیەکی رابردووی یەکێتی زانایان کردو دەستخۆشی ئاراستەی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و لقەکان کرد بۆ کۆی ئەو چالاکی و هەنگاوانەی لە ماوەی رابردوو ئەنجام دراون، تیشکی خستە سەر هاتنی شاندی گەورە زانایانی ئەزهەر کە جارێکی پەیوەندی نێوان زانایانی و کوردو ئەزهەری شەریفی پتەوکردەوەو لە ئایندەش دەبێتە دەروازەیەکی باشتر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی پیشەیی و زانستی.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوە باس لە ئاستی پەیوەندی یەکێتی زانایان لەگەڵ دام و دەزگاو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کراو تەئکید لەوە کرایەوە کە یەکێتی زانایان پاڵپشت و هەماهەنگی هەر کارو پرۆژەیەکە لە خزمەتی دین و ژینی گەلی کورد تەواو بێت، بە تایبەت لە رووی یاساکانی پەیوەست بە خێزان و باری کەسییەوە.


پاشان گفتوگۆ لە بارەی پرسی فەتواو کاروچالاکیەکان و بە بەرهەم گەیشتنی سەرجەم فەتواکان  لە دوو بەرگی ناوازەو تایبەت کە یەکێک بوو لە ئامانجە ستراتیژییەکانی مەکتەبی تەنفیزی بتوانێ پرۆژەیەکی وا گەورە پێشکەش بە کوردستان و زانایانی ئایینی بکات، خۆشبەختانە کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا- لە ساڵانی 2010 تا کۆتایی 2024) چاپەکەی تەواو بووەوە بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک کاری پێویست بۆ ناساندنی بکرێت.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی ئایینی و نەتەوەیی و پیشەیی و رێکخراوەیی و پەیوەست بە کاروباری لقەکان و پرسی تایبەت گفتوگۆی گرنگ و پێویستیان لێوە کراو تەئکیدی لەوە کرایەوە یەکێتی زانایان لەپێناو خزمەتی پەیامی ئیسلام و زانایانی بەرێزی ئایینی درێغی ناکات، هەر لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی قسەو سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر پرسەکان و دوا پێشهات و رووداو و کارو چالاکیەکان خستە ڕوو.