یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان چەند دامەزراوەیەکی سنورەکە بەسەر دەکاتەوەو رێزلێنان دەبەخشێتە حاجی لوقمان ئاغای هەمەوەند
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/09/2023 : 06:02:04
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی دووشەممە ٤/٩/٢٠٢٣ لێپرسراوی لقی چەمچەماڵ بەهاوڕێیەتی مامۆستا شێخ صالح کانی چناری چەند دامەزراوەیەکی حکومی و حیزبی و ڕێکخراوەیی بەسەرکردەوە لەوانەش بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ و کۆمیتەی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتیمانی و ناوچەی سپی حەساری یەکێتی زانایان . مەبەستی سەردانەکانیش هەماهەنگی زیاتر و خزمەتکردنی خەڵکی شاری چەمچەماڵی خۆشەویست


شایانی باسە لە سەرجەم دیدارەکاندا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا سەبارەت بە کەموکرتی و داخوازیەکانی هاوڵاتیان کارکردن لەڕوی ڕێکخراوەییەوە بە ئاراستەکردنی دامەزراوە پەیوەنیدارەکان کە زیاتر خزمەت پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن


هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٩/٢ لە مەراسیمێکی جەماوەری و کۆمەڵایەتی بەرفراواندا کە سەدان کەساییەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سەرۆک هۆزی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی تێدا ئامادەبوون.


مەراسیمەکەش تایبەت بوو بە یادی بیست و هەشت ساڵەی کۆچی دوایی یەکێک لە سەرۆک هۆز و کەساییەتییە ناودارەکانی چەمچەماڵ کە ئەویش (حاجی حەکیم ئاغای هەمەوەند)ە بێگومان ئەم بنەماڵەیەش لە باب و باپیرانییانەوە خزمەتێکی زۆری ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان کردووە و لەشۆڕشەکانی کوردیشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووەو چەندین شەهید و قوربانییان داوە.


هەرلەمەراسیمەکەدا چەند دەمەزراوەیەکی کوردستانی و عێراقی و جیهانی خەڵاتیان بەخشی بە حاجی لوقمان ئاغای هەمەوەند لەبەرامبەر ڕۆڵی بنەماڵەکەیان لە خەبات و تێکۆشان و ئاشتی و لێبوردەیی لە کوردستان و عێراقدا


لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانیش خەڵاتێکی شایستەی ڕێزلێنانیان بەخشی بە حاجی لوقمان ئاغای هەمەوەند لەپای ئەوە لەڕابردوودا خزمەتی زۆری ئیلام و زانایانیان کردووەو جەند مامۆستایەکی ئایینی سنورەکە وتار بێژ و پێش نوێژ بوون لە مزگەوتەکانیاندا لەوانەش:


- مەلا عەلی مۆفەر


- مەلا ئەحمەدی قازی


- مەلا حەمید ڕەبات


- مەلا محمد مەلا ڕەزا


- مەلا وەهاب بەرزنجی


- مەلا سیامەند سەنگاوی


- مەلا فاخر خورشید


- مەلاسیروان رشید


- مەلا انور زەنگەنە


کە هەموو ئەمانە شاهیدی موسڵمانێتی و خزمەتی بەردەوامی ئەم بنەماڵەیەن