یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە   
شاره‌وانی هه‌ولێر هاووڵاتیان ناچار ده‌كات بازاڕه‌كانیان بۆ كریسمس بڕازێننه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/12/2010 : 14:04:48
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ له‌ ناو هاووڵاتیان بڵاوبوویه‌وه‌، كه‌ پارێزگاری هه‌ولێر فه‌رمانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر كردووه‌، كه‌ ده‌بێ‌ به‌ ناچاری پێش دوكانه‌كانیان بڕازێننه‌وه‌، بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر كرد، ئه‌ویش رایگه‌یاند: ئێمه‌ كه‌سمان ناچار نه‌كردووه‌‌و، خه‌ڵك ئازاده‌ دوكانه‌كانی بڕازێنێته‌وه‌ یان نا.

به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ نووسراوی ره‌سمی فه‌رمانی به‌سه‌ر دوكانداره‌كان كردووه‌، كه‌ له‌ (22/12) ته‌نها دوو رۆژ مۆڵه‌تیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئیناره‌ی زینه‌ پێش دوكانه‌كانیان رووناك بكه‌نه‌وه‌‌و بیڕازێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه‌ی شاره‌وانی داوا ده‌كات، كه‌ نابێ هیچ شتێك بێننه‌ ده‌ره‌وه‌‌و، حاویه‌ی پاشماوه‌ دابنێن‌و، پاك‌و خاوێنی رابگرن.

بۆیه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی شاره‌وانی ده‌رده‌بڕیت‌و، رایده‌گه‌یه‌نێت: دیاریكردنی كۆتا مۆڵه‌ت بۆ رازاندنه‌وه‌ی دوكان به‌ ئیناره‌ی زینه‌ به‌ یه‌ك رۆژ پێش یادی كریسمس جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، چونكه‌ ئێمه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌خوازین، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان هیچ بۆنه‌یه‌كی ئایینی نه‌كرێت، له‌ كاتێكدا له‌ یادی سه‌ره‌ ساڵی كۆچی‌و، جه‌ژنه‌كانی موسڵمانان هیچ له‌ بازاڕ‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان نه‌ڕازاندرانه‌وه‌، كه‌چی بۆ ئێستاكه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده‌ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ هاووڵاتیانیش ناچار ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌بێ‌ دوكانه‌كانیان بڕازێننه‌وه‌.

بۆیه‌ به‌ ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا ده‌كه‌ین، هیچ زۆریه‌ك له‌ هاووڵاتیان نه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی دروست ناكات، بگره‌ بووه‌ته‌ جێی نیگه‌رانی زۆرێك له‌ هاووڵاتیانیش، له‌ بری ئه‌وه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌ هه‌موو سه‌ره‌ ساڵه‌كان بدرێت‌و، به‌بێ‌ جیاوازی سه‌ری ساڵی كوردی‌و كۆچی‌و زایینی به‌رز رابگیرێت.