یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
دوای گه‌شتێكی ده‌ رۆژه‌ بۆ وڵاتی ئێران شاندی زانایان گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/12/2010 : 12:00:32
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ژێر چاودێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام كوردستان رۆژی 18/12/2010 شاندێكی زانایان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رێكه‌وتن‌و دوای چه‌ندین سه‌ردان‌و دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌‌و كارو چالاكی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌ڕانه‌وه‌ كوردستان.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو دامه‌زراوه‌یی رۆشنبیری ئیمام خومه‌ینی له‌ شاری قوم‌و له‌ هوتێل فه‌ده‌ك مه‌راسیمی كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی بۆ زانایان رێك خست، كه‌ تێیدا هه‌ردوو به‌ڕێزان ئاغایێ‌ سه‌ید كه‌مال موسه‌وی به‌رپرسی یه‌كه‌می نوسینگه‌ی شانده‌ ده‌ره‌كیه‌كان‌و ئاغایێ‌ باقری ئاماده‌ی بوون، له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ریم موسه‌وی سوپاسی زانایانی كرد، كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی دۆستانه‌‌و گه‌شته‌كه‌شی سه‌ركه‌وتوانه‌ وه‌سف كرد، گوتیشی: جیاوازیمان له‌ نێ,ان نیه‌‌و كورد‌و عه‌ره‌ب‌و فارس برای یه‌كرترن‌و ئه‌ركه‌ هه‌مووان له‌ پێناوو برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و پته‌‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوانمان تێبكۆشین.

پاشان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد، بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی له‌ شاندی زانایانی كوردستانیان كرد، هه‌روه‌ها گوتیشی: هیوادارین كۆماری ئیسلامی ئیران زیاتر پشتگیری نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانی كورد بكات له‌ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ڕه‌وایه‌كانی خۆیی‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونی ره‌وشی هه‌رێم له‌ كوردستاندا.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی یه‌یكَتی زانایان سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ولاتی ئێران به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ وه‌سف كرد‌و هیواشی خواست ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانكردنانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وان بن.

دوای ته‌واو ته‌واو بوونی مه‌راسیمه‌كه‌ش‌و دابه‌ش كردنی خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی ئیمام خومه‌ینی، له‌ ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو شاندی زانایان له‌ شاری قوم به‌رێكه‌وتن‌و رۆژی 26/12/2010 گه‌ڕانه‌وه‌ كوردستان.

شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی چه‌ند لقێكی یه‌كێتی زانایان‌و چه‌ند زانایێكی ئایینی كه‌ خۆی له‌ 30 كه‌س ده‌بینیه‌وه‌.