یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
له‌ سلێمانی.. یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ سمینارێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/06/2010 : 16:55:53
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ سمینارێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات
له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24/6/2010 شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری سمینارێكی كرد، كه‌ یه‌كێتی ژنانی كوردستان سازیان كردبوو به‌ناونیشانی(نابۆ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان)، له‌ سمیناره‌كه‌ مامۆستا مه‌لا نجمه‌دین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد،
تێیدا به‌ كورته‌یه‌ك باسی له‌ مێژووی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كرد‌و، باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئاره‌ق‌و شه‌راب له‌ پێش هاتنی ئیسلامدا شتێكی باوبوو له‌ هه‌موو كۆڕومه‌جلیسێكدا خواردنه‌وه‌ی مباح بوو، پاشان به‌هاتنی ئایینی ئیسلامی پیرۆز به‌چه‌ند مه‌رحه‌له‌و هه‌نگاوێك به‌ته‌دریجی خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كرد، دواتر به‌ڕێزیان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌ر چه‌نده‌ به‌ناوه‌كانیان جیاوازبێت مادام هۆشبه‌ربێت هه‌مووی حه‌رامه‌، ئه‌گه‌ر ئاره‌ق‌و بیره‌ حه‌رام بێت، بێگومان حه‌رامی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیاتر، چونكه‌ زیانه‌كانی زیاترن، هه‌ر بۆیه‌ش پێم وایه‌ تاكه‌ چاره‌ره‌سه‌ر ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ئاینی ئیسلامی پیرۆز.
بۆیه‌ واجبی سه‌ر شانی ئه‌م لایه‌ن‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رو كه‌م كردنه‌وه‌ی، هه‌ر له‌ كاربه‌ده‌سانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان به‌رپرسن، ئه‌ویش به‌ زیاتر وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ (ماده‌ هۆشبه‌ ره‌كان) قه‌ده‌غه‌ ئه‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌ركی باوكانه‌، چونكه‌ ئه‌وانیش به‌رپرسی مناڵه‌كانیانن وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت (هه‌مووتان به‌رپرسن له‌ منداڵه‌كانتان).
وه‌ ئه‌ركی ده‌گاكانی ڕاگه‌یاندنه‌، ئه‌مانیش ئه‌توانن كه‌ ده‌وری ئیجابی خۆیان ببین، كه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خۆمان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌وری سلبییان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ كاتی په‌خش كردنی (دراماو فیلمه‌كان)دا كاتێك ئه‌بینین كه‌سێك تووش خه‌فه‌تێك ئه‌بێت په‌نا ئه‌بات بۆنادیه‌كان‌و ده‌ست ئه‌كات به‌ ئاره‌ق‌و شه‌راب خواردنه‌وه‌، كاتێك گه‌نج‌و لاوه‌كانمان ئه‌مه‌ ئه‌بینن یه‌ك سه‌ر چاویان لێ‌ ئه‌كه‌ن، وا ئه‌زانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌كرێت،ی ان له‌ كاتی په‌خشكردنی (دراماو فیلمه‌كان)دا پیاوانی ئاره‌ق‌و شه‌رابخۆر به‌ پیاوی باش‌و دڵسۆز له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، پیاوانی حاجی‌و مه‌لا‌و خه‌ڵكانی سه‌ر به‌ مزگه‌وت به‌ پیاوخراپ له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌درێت.