یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
98 ده‌فته‌ری ته‌عدیل شه‌هاده‌ راستكراونه‌ته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/07/2010 : 19:33:36
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌عدیل شه‌هاده‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ ئیمامی مزگه‌وت، به‌شداربووان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، كه‌ ئه‌نجامه‌كان راست نینه‌‌و، زۆرێك پێیان وابوو، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یێندراون، ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان نییه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان لێژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و ده‌فته‌رانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌بوو.

دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ (zanayan.org)ی راگه‌یاند، كه‌ (98) ده‌فته‌ر راستكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ خاوه‌نه‌كانیان له‌و وانانه‌ كه‌وتبوون، هه‌ندێك به‌شداربوو له‌ سێ‌ وانه‌ سوودی بینیوه‌، هه‌ندێك كه‌متر، كۆی ده‌فته‌ره‌كان (98) ده‌فته‌ره‌، هۆكاره‌كه‌شیان به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌، هه‌ندێكیان به‌ هه‌ڵه‌ كۆكرابوونه‌وه‌‌و، هه‌ندێكیشیان هه‌ر نمره‌یان بۆ نه‌نووسرا بوو، پرسیاری واش هه‌بوو هه‌ر ته‌ماشا نه‌كرابوو.

له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌وانه‌ كرد، كه‌ ده‌فته‌ره‌كانیان بۆ راستكرانه‌وه‌‌و، ئومێدیشی بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خواست له‌ ده‌وری دووه‌م‌و ساڵانی داهاتوو ده‌رفه‌تی پتریان بۆ بڕه‌خسێت، هه‌روه‌ها سوپاسێكی گه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد، له‌وه‌ی به‌ پیر داخوازی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ هات‌و، نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانیان به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌كه‌ دانا، تا له‌ ئه‌نجامدا مافی ئه‌وانه‌ نه‌خورا، كه‌ هه‌قی ده‌رچوونیان هه‌بوو.