یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
یه‌كێتی زانایان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2010 : 12:45:56
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئێراقی رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ 3/7/2010 كه‌ سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ به‌غدا عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی‌و موفتی پارێزگای ئه‌نبار تیرۆر كرا.

تیرۆركردنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بوو، كه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ده‌چنه‌ پێش ده‌رگای ماڵیان‌و، به‌ كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێن: به‌ باوكت بڵێ‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ كارمان پێی هه‌یه‌تی، كاتێك دكتۆر عه‌بدولعه‌لیم سه‌عدی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ یه‌كسه‌ر به‌ چه‌كی بێ‌ ده‌نگ شه‌هیدی ده‌كه‌ن، شێخ عه‌بدولعه‌لیم كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئێراقه‌‌و، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی زانستخوازی ئایینین له‌سه‌ر ئاستی ئێراق‌و، له‌ ته‌مه‌نی (62) ساڵی تیرۆر كرا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌عدی له‌ پاڵ تیرۆركردنی بووه‌، كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك فه‌توای ئه‌وه‌ی دابوو، كه‌ تیرۆركردنی خه‌ڵكی ئێراقی تاوانه‌، به‌تایبه‌تیش له‌شكر‌و پۆلیس، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا.
به‌ هه‌زاران هاووڵاتی پشكداری له‌ ناشتنی ته‌رمی سه‌عدی كرد‌و، به‌ تووندی ئیدانه‌ی تیرۆریستان‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌یان كرد، له‌ هه‌مان كاتیشدا ره‌خنه‌یان له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان گرت، كه‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌.

له‌و باره‌وه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ناوبراو ده‌كات‌و، له‌ هه‌مان كاتیشدا پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ناوبراو ده‌كات.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ له‌ به‌شی به‌یاننامه‌ به‌ درێژی بخوێنه‌وه‌.