یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
ئۆزێل: قورئانی پیرۆز هێزو توانای پێبه‌خشیم، به‌ر له‌ هه‌موو یارییه‌كیش قورئان
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2010 : 14:20:47
قه‌باره‌ی فۆنت
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی لێدوانێكی یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاستی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا مه‌سعود ئۆزێلی له‌ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی گواستۆته‌وه‌، كه‌ ئۆزێل دووپاتیكردۆته‌وه‌ به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی هه‌موو یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی چه‌ند سوره‌تێكی قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێ و یه‌كێك له‌و شته‌ هه‌ره‌ خۆشه‌ویستانه‌ی له‌ ژیانی حه‌زی پێده‌كات بریتییه‌ له‌ خوێندنی قورئانی پیرۆز.

ئۆزێل دانی به‌وه‌داناوه‌ به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی ئگه‌ر قورئانی پیرۆز نه‌خوێنێ دڵی زۆر توند ده‌بێت و هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تی ده‌كات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ قورئان هێزو متمانه‌ی پێبه‌خشیوه‌ بۆیه‌ به‌و شێوه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.

رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی له‌ رۆژنامه‌ی بێڵد گواستوویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئۆزێل ده‌ستگیرانه‌كه‌یشی كه‌ له‌وه‌ته‌ی هاوینی ئه‌م ساڵه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌و موسڵمانییه‌تی خۆی له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له‌ باشووری ئه‌فریقیا راگه‌یاندووه‌ ناوی خۆیشی له‌ ئانا ماریا كۆنز گۆرِیوه‌ بۆ ساره‌ كۆنز، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆزێل ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ له‌وكاته‌ی ئۆزێل ته‌مه‌نی ته‌نیا 21 ساڵه‌، دایكی ساره‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستی به‌ روودانی گۆرِانكارییه‌كی گه‌وره‌ كردووه‌ له‌ ژیانی ئاسایی كچه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كه‌ بینیویه‌تی كچه‌كه‌ی وازی له‌ خواردنی گۆشتی به‌راز هێناوه‌.

جێی باسه‌ مسعود ئۆزێل كه‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كوردستانى توركیایه‌و و كورده، و له‌ دایك و باوكێكی موسڵمان له‌ ولاَتی ئه‌ڵمانیا له‌ دایك بووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ هه‌ره‌ دیارو ده‌ركه‌وتووه‌كانی مۆندیالی 2010 ی باشووری ئه‌فریقیاو توانیویه‌تی رۆڵێكی به‌رچاوو كاریگه‌ر بگێرێ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافتی ئه‌ڵمانی، ئێستاش بۆته‌ جێی چاوتێبرِینی زۆربه‌ی یانه‌ گه‌وره‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزی یانه‌كانیان یاری بكات، ئێستاش خۆی له‌ یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی ئه‌ڵمانی یاری ده‌كات ولێهاتووی خۆی بۆ راهێنه‌ری یانه‌كه‌یی و هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی سه‌لماندووه‌.