یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مایك تایسۆن: له‌به‌رده‌م گۆڕی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌عات‌و نیوێك گریا..!!
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/07/2010 : 10:21:58
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای موسڵمان بوونی‌و له‌میانه‌ی سه‌فه‌ری بۆ وڵاتی سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی عومڕه‌، مایك تایسۆنی پاڵه‌وانی جیهانی مسته‌كۆڵه‌‌و كێشی قوڕس، باس له‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌روونی خۆی ده‌كات له‌ هه‌مبه‌ر گه‌یشتنی به‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ دوای موسڵمان بوونی ڕوو ده‌كاته‌ ئه‌و شوێنه‌.

رۆژنامه‌ی (سعودی جازیت) رایگه‌یاندووه‌: كه‌ مایك تایسۆن زیاره‌تی چه‌ندین شوێنی پیرۆزی كردووه‌‌و له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانیشی بۆ هه‌ردوو مزگه‌وتی قوباو قیبله‌ته‌ین، كه‌ له‌هه‌ردووكیان نوێژی سوننه‌تی ئه‌نجام داوه‌، سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی وه‌ك زانكۆی ئیسلامی‌و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی كردووه‌، له‌هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌شی خه‌ڵكێكی زۆر یاوه‌ری بوونه‌، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌: له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌ یه‌كێ‌ له‌ هوتێله‌كانی نزیك مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌دان كه‌س به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌ مایك تایسۆن، ڕووی كردۆته‌ هوتێله‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای هوتێل خه‌ڵك وه‌ستاوه‌، ته‌نها بۆ بینینی پاڵه‌وانی جیهانی تازه‌ موسڵمان بوو مایك تایسۆن!!

نه‌ك ته‌نها له‌و شێوێنه‌ش بگره‌ له‌كاتی چوونی بۆ نوێژ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ خۆشه‌ویستیان بۆ تایسۆن به‌دوایدا چوونه‌، ناوبراویش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی قه‌ره‌باڵغی دروست كردن سه‌ری خۆی به‌ شیماج داپۆشیوه‌، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ر وازیان لێ‌ نه‌هێناوه‌، له‌و باره‌وه‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری تایسۆنی نه‌قڵ كردووه‌، كه‌ ده‌ڵێ‌: زۆر به‌خته‌وه‌رم له‌ناو ئه‌و جه‌ماوه‌ر خۆشه‌ویسته‌م، به‌ڵام خۆزگه‌ ده‌خوازم لێم گه‌ڕێن ته‌نها بم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ززه‌تی رۆحانی له‌ چركه‌كانی ژیانم له‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌ وه‌ربگرم. هه‌روه‌ها له‌كاتی گه‌یشتنی به‌ ره‌وزه‌ی شه‌ریف ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتووه‌: ناتوانم به‌رگه‌ی فرمێسكه‌كانم بگرم به‌دیداری ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌وه‌..!

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانگخوازی كه‌نه‌دیش له‌و وڵاته‌ ده‌ڵێ‌: پاڵه‌وانی ئه‌مریكی مایك تایسۆن زۆر سۆزدار بووه‌ به‌ گه‌یشتنی به‌ خزمه‌ت شوێنه‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ زۆر به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ باسی لێوه‌ ده‌كات، ئه‌و دیمه‌نه‌ حه‌زینه‌ی تایسۆنه‌ له‌به‌رده‌م گۆڕی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرو نیوێك به‌كوڵ گریاوه‌‌و فرمێسكه‌كانی له‌ سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) باراندووه‌، دواتریش چۆته‌ ڕه‌وزه‌ی شه‌ریف بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ته‌نها نوێژی كردووه‌‌و پاڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ خوا‌و قورئانی خوێندۆته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، كه‌ مایك تایسۆن له‌ ساڵی 2005وه‌ به‌ هۆی دۆڕاندی له‌ پێشبڕكێیه‌ك له‌گه‌ڵ (كیفین ماكبراید)ی ئیرله‌ندی له‌یاری مسته‌كۆڵه‌ دۆركه‌تۆته‌وه‌‌و له‌ ساڵی 2008یشه‌وه‌ موسڵمان بووه‌‌و ئه‌مساڵیش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی عومڕه‌‌و دیتنی چه‌ند شوێنێكی پیرۆزو نه‌ریتی موسڵمان سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی كردووه‌.