ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعه‌ولا روستایی
سه‌رله به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 5/7/2011 به مه‌به‌ستی ، له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانی زانایان‌و، گوێ گرتن له پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان، له به‌ڕێوه‌بردنی كاری پیشه‌ی یان‌و، هه‌ڵسه‌نگاندن‌و قسه‌كردن ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و ڕێنمایێكی هه‌نوكه‌یی پێویست بۆ زانایانی ئاینی، به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌رپرس‌و كارگێرانی ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سنوری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه، به‌ڕێز به‌رپرسی لق، باسی له ڕۆڵ‌و پێگه‌ی ئایینی‌و كۆمه‌ڵاتی زانایانی ئایینی كرد، به تایبه‌ت له كوردستان، دواتر باسی له پوخته‌یه‌ك له كار‌و چاڵاكیه‌كانی رابردو و، به‌رنامه‌ی كار‌و پرۆَژه‌ی داهاتووی دیكه‌ی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد‌و، لای خۆی به‌رپرسی لق ته‌واوی پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا، بۆ هه‌ر داواكاری‌و پێشنیارێكی كه زانایان ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت.
هه‌ر له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی لق داوای له زانایان كردن پابه‌ندبن به‌رێنمایی‌و ڕێره‌وی یه‌كێتی زانایان‌و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌گه‌ڵ قوناغی ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی پێویسته زیاتر جه‌خت بكرێته‌وه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌ی یه‌كانمان له كوردستان.
شایانی باسه: له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، له لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانه‌وه، دیاری به‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینی ئاماده‌بوودا دابه‌ش كرا.