یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت   
یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2024 : 13:42:53
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی9ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەرێز زەکیەخان بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگ غفور بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی رۆشنبیری و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د.دیار جەباری راوێژکاری بۆردو د.بەشیر خلیل سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەرێوبەری ئەوقافی دەوروبەرو بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و سەرۆکی دەستەو کۆمەڵەو پەیمانگای نابیستان، لە هۆڵی گەورەی مەکتەبی تەنفیزی مەراسیمێکی تایبەت بە دابەشکردن و ناساندنی پرۆژەی ئامادەکردنی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان بەرێوە چوو.


هەڵبەت ئەم هەنگاوە یەکەمین جارە لە سەر ئاستی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ئیسلامی تەواوی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە لایەن کوردێکەوە ئامادە بکرێت، هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا عزالدین حامد وەک ئامادەکارو د.کەمال سادق وەک سەرپەرشتیارو ستافێکی تری هاوکار پرۆژەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە.


لە مەراسیمەکەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گرنگی پرۆژەکەو پێویستی ئامادەکردنی قورئانێک بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان کردو چەند بەڵگەیەکی هێنایەوە کە ئیسلام رێزو نازی خاوەن پێداویستی تایبەت بە گرنگ دەزانێت و هەوڵی داوە بە چاوی رێزەوە سەیر بکرێت، هەروەک گوتیشی: ئێمە لە یەکێتی زانایان پاڵپشتی هەر جۆرە کارو هەنگاوێکین لەپێناو خزمەتی گشتی و بەتایبەت نابیستان بێت، هەر لەو سۆنگەوە پێشتر هەماهەنگیمان هەبووەو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەدواداچوونی بۆ پرۆژەکە کردووەو فەتوای دروستی ئەم هەنگاوەی راگەیاندووە.


دواتر هەر یەک لە بەرێزان د. کەمال سادق سەرپەرشتیارو مامۆستا عزالدین حامد ئامادەکاری قورئانی پیرۆز بە زمانی ئاماژە وتاریان پێشکەش کردو باسیان لە گرنگی پرۆژەکە کردو سوپاسی یەکێتی زانایانیان کرد لەهەمبەر رۆڵ و خزمەت و دڵسۆزیان بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت – نابیستان.


هەر لە مەراسیمەکەدا قورئانی پیرۆز کە بە زمانی ئاماژە ئامادەکراوە بەسەر 150 نابیست دابەش کرا، کە بووە جێی دەستخۆشی ئامادەبووان و دڵخۆشی نابیستان.


شایەنی باسە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار نابیست هەیە، هەروەها پێنج پەیمانگای تایبەت بە نابیستان هەیەو ژمارەی ئەوانەی لەو پەیمانگایە دەخوێنن 283 نابیستە..