ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 7/7/2011، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو‌و له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لقی چه‌مچه‌ماڵ و، هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر زه‌نگه‌نه و، مامۆستا مه‌لا عه‌لی عاسی كارگێری نا‌وچه‌ی شۆرش و، مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن مه‌سۆیی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتو‌وچۆی ناوچه‌كه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری هاتو‌وچۆی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڕێز موقه‌ه‌دم فازڵ نامق حمه ڕه‌ش، به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكی نێوانیاندا، له لایه‌ن زانایانه‌وه ڕۆڵی پۆلیسی هاتو‌وچۆی سنوره‌كه به‌رز نرخێندرا، كه هه‌میشه له خزمه‌تی ها‌وڵاتیان دان‌و، چه‌ند پێشنیازێكیان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد سه‌باره‌ت به ڕێگا‌وبانه‌كانی سنوره‌كه‌و، ڕه‌وشی هاتو‌وچۆ، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌یان دا به زانایان و، دا‌واشیان كرد كه لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ها‌وكاریان بێت له بڕیار و هه‌نگا‌وه‌كانیاندا.
شایانی باسه: له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتو‌وچۆ داتای شه‌ش مانگی ڕابرد‌و‌وی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ زانایان خوێنده‌وه.
|