یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2024 : 18:39:08
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژانی 7و8ی5ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئایینەکان کرد.


لەم کۆنگرەیەو لە مەراسیمی کردنەوەو دەسپێکدا بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای خۆشحاڵی سوپاس بۆ دەوڵەتی قەتەڕو ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە، باسی لە پێویستی و گرنگی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رۆڵی لە بونیاتنانی کۆمەڵگەو خێزان و سەقامگیری کۆمەڵایەتی کردو تێڕوانینی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی لەهەمبەر مامەڵەکردن لە گەڵ پرس و پێشهاتە نوێیەکان و رووبەڕوو بوونەوەی جیاکاری رەگەزی خستەڕوو، ئاماژەی بەو بەربەرست و تەحەددیانە کرد کە لەم قۆناغە هەڕەشەن بۆ سەر کیان و خێزان و کۆمەڵگەکان.


هەروەها لەبەشێکی تری وتارەکەی باسی لە تایبەتمەندی و پێگەی هەرێمی کوردستان لە بواری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کردو، فەرهەنگ و کلتوری مامەڵەی گەلی کوردی لە پیشاندنی سیمای جوانی پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و لێبوردەیی وەک جوانترین سیمای نێو کۆمەڵگەی کوردی وەسف کرد، هەروەک رۆڵی زانایانی کوردی لە قوڵکردنەوەی ئەم پەیامە جوانەو بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و لێبوردەیی و بایەخدان بە پەیوەندی و هەماهەنگی و تێگەیشتنی مرۆڤدۆستانە بەرز نرخاندو چەند نمونەیەکی لە خزمەتی زانایانی کورد هێنایەوە کە پێشکەشی شارستانیەتی ئیسلامی و جیهانی ئیسلامی و توراسی فکری و فیقهی و رێبازی گەورە زانایان کردووە، پاڵپشتی زانایانی کوردی بۆ هەر هەنگاوێک لە خزمەتی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و دیالۆک دووپاتکردەوە..


شایەنی باسە ئەم کۆنگرەیە بە بەشداری پتر لە 300 کەسایەتی لە نوخبەی بیریارو لێکۆڵەرو مامۆستای زانکۆو زانای ئایینی و سەرۆکی سەنتەرو رێکخراوو ناوەندە ئەکادیمی و پیشەییەکان لە 70 وڵاتی جیهان ماوەی دوو ساڵ جارێک بە شێوەی وەرزی لە پایتەختی قەتەڕ بەڕێوە دەچێت. ئامانجی ئەم کۆنگرەیە کارکردنە لەسەر خاڵی هاوبەشی نێوان ئایینەکان و پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان، بۆ ئەوەی بتواندرێت هەموو ئەو جیاکاری و بەربەستانەی بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پێشکەوتنەکان لابدات و تێگەیشتن و خوێندنەوەو هۆشیارەیەکی هاوچەرخ و تازە بۆ چەمک و فەرهەنگ و کلتووری نێوان وڵات و نەتەوەو ئایینەکان بێنێتە کایەوە.