مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق:
شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌رێزان: مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عیدو، مه‌لا خالد ئالانی كارگێرانی لق و، ژماره‌یه‌ك له مامۆستای ئاینی له هۆڵی هه‌ژارموكریانی ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێنداری نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی (ماله سوور وماله زین )ی خه‌ڵكی گوندی باڵه‌كیان بوون.
شایانی باسه: كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ریش سپیی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه ئاماده‌بوون و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بوه مایه‌ی خۆشحاڵی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، ئاماده‌بوان ئومێدیان خواست جارێكی‌تر له‌وجۆره كاره‌ساتانه روونه‌داته‌وه.
|