مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌رێزان: مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی و، مه‌لا یونس حمدامین و، مه‌لا یوسف احمد، كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لقی ناوبراو ، به یاوه‌ری چه‌ندمامۆستایه‌كی دیكه‌ی ئاینی به‌شداری كرد له كۆڕێكی ئاینی تایبه‌ت به‌رووداوی ئیسراومیعراج، كه بۆ مامۆستا مه‌لا مه‌حمود فه‌قێ سازكرابوو.
ئه‌مه‌و له كۆڕه‌كه‌دا، به‌ڕێز مامۆستای كۆڕگێڕ باسی له‌گه‌وره‌یی و وانه‌و حیكمه‌ته‌كانی ئه‌ورووداوه كرد، كه‌بوه مایه‌ی سود‌و، سه‌رنجی ئاماده‌بوانی راكێشا.
|