1-له‌به‌رواری ( 30 /6/2011) ئاشته‌وایی نێوان علی مصتفی عوڵاو عبد الرحمن حاجی ملا له‌گوندی قه‌ڵاتی باڵه‌ییان ئه‌نجام درا ،به‌ئاماده بوونی به‌رپرسی لق و هه‌ندێ له‌مامۆستایانی تری لقمان و كه‌سایه‌تی و ڕیش سپی وپیاو ماقوڵان و لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی چاره سه‌رو باره گای گوندی قه‌ڵات، كه‌سه‌ره‌تا هه‌مومان چوینه ماڵی عبدالرحمن حاجی ملاو دواتریش هه‌مومان سه‌ركه‌وتین بۆماڵی علی مصتفی عوڵا بۆنیوه‌ڕۆ هه‌مومان له‌وێ بوین و ده‌ستو چاوی یه كتریمان پێ ماچ كردن وئاشتبوونه‌وه.
2-له به‌رواری 7/7/2011 به‌یاوه‌ری كاك أكۆ عباس أغا و كاك جه‌وهه‌ر انور كوێخا خدر‌و كاك حسێن اغای كاسكان ،به‌رپرسی لقمان هه‌ستابه نه‌هێشتنی كێشه‌ی نێوان بنه ماڵه‌ی احمد ڕۆسته‌م و نه‌بی ئاڵی علی ده‌روه كۆتری .وه‌له‌به‌رواری 9/7/2011 به‌ئاماده بونی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه‌و به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری بناری قه‌ندیل و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل و باره‌گای ڕێكخستنی پژاك و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر، هه‌روه‌ك ته‌ره‌ف ی سه‌ره‌وه كه پێكهێنانی نێوانمان كردبون ده‌مو چاوی یه‌كترمان پێكه‌وه ماچ كردنه‌وه،به‌م شیوه‌یه ئاشت بوونه‌وه.
شایانی باسه لقی رانیه به‌ته‌واوی ناوچه‌كانیه‌وه هه‌فتانه به‌شداری له چه‌ندین سولح و ئاشته‌وایی
ده‌كات كه له‌م ده‌ڤه‌ره كۆمه‌لایه‌تیه روو ده‌دات وبه‌شداری زانایان به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
|