دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 10/7/2011 و له بینای ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێز صلاح ا‌لدین محمد فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و ڕێبوار مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارگێڕای ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبویه‌وه ...
سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان شاندی زانایانی ئاینی به‌خێرهێناو باسی له ڕۆڵ و پله‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی كرد و پاشان به‌ڕێز لێپرسراوی لق سوپاسی زانایانی ئاینی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد كه هه‌میشه له‌خه‌می زانایاندا بووه و درێغی نه‌كردووه له خزمه‌تكردنیان .
|