محمد كه‌ڵكه‌سماقی/ راگه‌یاندنی لقی سلێمانی:
ڕوژی سێشه‌ممه 5/7/2011 به‌ڕێز لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر، به یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا كه‌ریم عبدالله، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كرد، به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك بۆ (500) فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایان‌و كه‌سایه‌تی‌و قوتابیان‌و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه، ئاماده‌ی پێشانگاكه بوون‌و،شایانی باسیشه: كه شاندی باڵای لقمان، له‌سه‌ر داوای مه‌ڵبه‌ندی 1ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بانگهێشت كرابوون‌و، به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشوازی یه‌كی گه‌وره‌یان لێكراو، له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لانه‌جمه‌دین، به ناوی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانایان و، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌وه ده‌ستخۆشی وپیرۆزبایی له‌ڕێكخه‌رانی پێشانگاكه كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
|