دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشیندا، له نێو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له ژێر راسپارده‌و ئاماده‌یی‌و به‌شداری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، هه‌ڵمه‌تێكی خۆبه‌خشانه‌ی به‌خشینی خوێن به توشبوانی نه‌خۆشی تالاسیمیا، به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی‌و، فه‌رمانبه‌رانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداربوون، ئه‌نجومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان، سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كردووه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ/ به‌ڕێز یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
ب/ سوپاس‌و پێ‌زانین
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان‌و نه‌خۆشانی تالاسیمیا، سوپاس‌و پێزانینی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه‌وا مامۆستایانی ئایینی‌و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌كانتان خوێنیان به‌خشی به نه‌خۆشانی تالاسیمیا، هیوادارین نمونه‌تان زۆر بێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان، داواكارین له خوای گه‌وره پاداشتتان به‌خێر بداته‌وه، بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خێرخوازیه.
له‌گه‌ڵ رێزماندا...
دیدار قادر محمد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان