سایتی زانایان:
و/ له فارسییه‌وه... هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
بڵاو كراوه‌ی الانتباهیه سوودان ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه یه‌كێ له كوڕه‌كانی سه‌رۆكی باشووری سوودان و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل مووسڵمان بووه.. ولیده سلفاکیر میاردیت، رۆژێ پێش راگه‌یاندنی وڵاتی باشووری سودان و هه‌ڵبژاردنی باوكی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات مووسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ كه‌مال رزق پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سودان.. ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند له زاری"جان"، كه ولیده سلفاكیر میاردیت ده‌ڵێت:" من باوه‌ڕم به‌و ئیسلام هێناوه چونكه له ئاره‌زووی به‌هشتدام.. به‌م زووانه ده‌چمه باشووری سوودان و له گه‌ڵ برا مووسڵمانه‌كانم خه‌رێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوه‌كراوه‌ی ئیسلام ده‌بم و راده‌گه‌یه‌نم". پێویستی به بیر هێنانه‌وه‌یه كه جان یه‌كێكه له كوڕه‌كانی سلفاكیر له ژنی چواره‌می.. له دوای مووسڵمان بوونی خۆی ناوی خۆی نا " محمد". ئه‌و هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌و له ناوچه‌ی" كیج" له باشووری سوودان ده‌ژی.
سه‌رچوه.. اخبار جهان اسلام.. جهان اسلام
ISLAMOC WORLD NEWS
|