شەوی ڕابردوو کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەشی یەکەمی کەسایەتی موحەمەدی پەخش کرد، كه به‌رنامه‌یه‌كه له سێ زنجیره پێكهاتووه‌و، هه‌ر له كاتی له دایكبوونی پێغه‌به‌ره‌وه له مه‌ككه‌وه تا هێنانی هاوسه‌ری یه‌كه‌می خه‌دیجه‌و، لاینه‌كانی ژیانی، بەرنامەکە تا ئاستێکی باش دەنگدانەوەی هەبوو چونکە کەناڵەکە یەکێکە لە کەناڵە بەناوبانگەکان لە ناوخۆی بەریتانیادا بینەرێکی زۆر باشی هەیە وە چەندەها کەسایەتی مەسیحی و جولەکەو مامۆستای زانکۆ قسەیان لەسەر کەسایەتی موحەمەد کرد، وە بۆ یەکەمین جارە بەرنامەیەک بەو شێوە جوانە دەربارەی کەسایەتی سەرداری مرۆڤایەتی بدوێت و، پیشانی نزیکەی 70 ملیۆن بەریتانی بدات، وە پێشبینیش دەکرێت ئەم بەرنامەیە ببێتە هۆی وەرچەرخانێک بۆ دەرخستنی ڕاستی ئیسلام و پەیامبەرەکەی بۆ خەڵکی بەریتانیا |