ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
شه‌وی هه‌ینی 14 له سه‌ر 15/ 7 / 2011 ، شاندێكی باڵای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به به‌شداری به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق، به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمێكی شایسته، به‌بۆنه‌ی دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌و فراوانكردنی مزگه‌وتی حاجی موڕاد له گه‌ره‌كی سێتاقان له شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه، كه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی كاك حاجی كامل‌و، پارێزگاری هه‌ولێر‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت و، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقوڵانی ناوشاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایان وتارێكی به پێزی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، له وته‌كه‌یدا ده‌ست خۆشی له خێرخوازان كرد، بۆ ئه‌و سۆزه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، ئه‌وگه‌رم‌و گوڕیه بۆ دروست كردنی مزگه‌وت، وه‌هانی خێرخوازانیشی دا بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و، گواستنه‌وه‌یان بۆ قه‌زاو ناحیه‌كان به تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كان‌و گونده‌كان.