یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
لقی پشده‌ر پێشوازی له‌ قائممقام ولێپرسراوی ئاسایش وئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌ ئه‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/07/2011 : 23:53:45
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌رواری 13/7/2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز لێپرسراوی لق كارگێڕان وژماره‌یه‌كیش له‌مامۆستایانی ئاینی لقه‌كه‌مان پێشوازی له‌به‌ڕێزان قائممقام ولێپرسراوی ئاسایش وبه‌رپرسی ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌ كرد كه‌به‌مه‌ستی سه‌ردان ودانیشتن له‌گه‌ڵ مامۆستایانماندا هاتبوون ،سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق به‌ناوی مامۆستایانه‌وه‌ بخێرهاتنێكی گه‌رمی كردن وچه‌ند داواو پێشنیاری مامۆستایانی خسته‌ ڕوو . پاشان له‌ووته‌یه‌كی دا پاش وڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پێشنیارو پرسیاری مامۆستایانمان به‌ڕێز قائممقام سوپاسی مامۆستایانمانی كرد بۆئه‌و ڕۆڵه‌ كاریگه‌ریه‌ی كه‌مامۆستایانی ئاینی بینیان له‌مه‌ڕ ئه‌وڕوداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی كه‌به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌شاره‌كانی كوردوستانمان ڕویداو شاره‌كه‌مان به‌هۆی ڕۆڵی كاریگه‌ری زانایان به‌بێ‌ زیانی گیانی ماڵی قوتاری بو ، ئه‌م دانیشتنه‌مان نزیكه‌ی كاتژمێرێكی زیاتر خایاندو تێیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندی دار به‌بارودۆخ وشاركه‌مان وپه‌یوه‌ندی نێوانمان تاووتوێ‌ كران وته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان زانایان و دام وده‌زگاحكومیه‌كان كرایه‌وه‌ بۆبه‌ره‌ پێشه‌وه‌ بردنی ده‌ڤـه‌ره‌كه‌مان له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ ، پاشان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكران . * وه‌ له‌هه‌مان ڕۆژدا كۆبوونه‌وه‌ی ووتار بێژانمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا باسی نیوه‌ی شه‌عبان و هه‌وڵی زیاتر خۆنزیك كردنه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌مان ) بكه‌ین ، وه‌ قسه‌شمان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تری جیاجیا كرد ، * به‌رواری 14/7/2011 شانێكی باڵای لقمان ـ كه‌پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان لێپرسراوی لق و كارگێڕان وبه‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ‌ و هێرۆ وبه‌هماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌ ـ به‌شداریمان كرد له‌ مه‌ڕاسیمی ته‌عزییه‌ی خوالێخۆشبوو حاجی خدر زوركانی برای م . ملامحمدزوركانی كارگێڕی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری زانایانمان له‌ گوندی زوركان ، له‌وته‌یه‌كیدا لێپرسراوی لق به‌ڕێز م . ملا احمدی خانقا به‌ناوی لقه‌وه‌ دڵنه‌وایی خانه‌واده‌ی كرد وهیوای خواست كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌میهره‌بانی خۆی مه‌رحومیش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات