یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی سازده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/07/2011 : 16:00:56
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌:
رۆژی دوشه‌ممه‌ 25/7/2011 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق‌و، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی ناوچه‌كان‌و كارگێر ‌و ئه‌ندامانی، له‌ نێو باره‌گای لقی ناوبراو، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی سازدا.

ئه‌مه‌و له‌ ده‌سپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز، به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی لق، سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرا، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م خولانه‌ی كه‌ بۆ مامۆستایانی ئاینی، به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاو رێكخراوه‌كان ده‌یكاته‌وه‌‌و، هیوای به‌رده‌وامبوونیان خواسترا.

دواتر پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئایینی سنوری لقه‌كه‌، له‌سه‌ر یه‌كخستنی ئیمساك و كاتی بانگه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراو، داواكرا كه‌ زانایان وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌ییان، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ‌و، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنوری كوردستان كراو، هیوایان خواست، كه‌ هه‌رچی زوه‌ رێبگیرێ‌ له‌م تۆپبارانه‌و، چیتر ژیانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌خرێته‌ ترس ونه‌هامه‌تی.