دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی خێزانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به عهلمانیو ئیسلامییه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نیگه‌رانی خۆی له هه‌ندێك بڕگه‌ی ئه‌و یاسایه دهربڕیو، داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاساكه‌ی كرد.
له وه‌ڵامدا چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند لێژنهیهكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، تێیدا سهرنجو تێبینییهكانی خۆیان گۆڕییه‌وه، تا یه‌كێتی زانایان سه‌رنجه‌كانی خۆیان پێگه‌یاندن.
به‌ڵام دواتر كۆمه‌ڵێك هه‌وڵدرا بۆ زڕاندنی ناوی زانایانی ئایینی، له یه‌كه‌م كاردا له چه‌ند سایتێك ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌ستێكی له پشته، دواتریش سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری لڤین ژماره (71) رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه‌و، رۆڵێكی باشیشیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها پێی وایه ئه‌و نارازیبوونه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌ستێكی له پشته.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان (له گومانباشیو دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ری راگه‌یاندن) هیچ روونكردنه‌وه‌و لێدوانێكمان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه بڵاونه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێت هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه، كه ئامانجیان له هه‌واڵه‌كه راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خۆیانه، ئه‌ویش به سووكایه‌تیكردن به زانایانی ئایینی.
ئه‌و سایتانه‌ی تا ئێستا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه بریتین له: (ئیسلام په‌یك، كوردستان نیوز، ستانده‌ر، كۆمه‌ڵنیوز، كوردستان پۆست).
له هه‌واڵه‌كه‌دا وایان بڵاوكردۆته‌وه، كه یه‌كێتی زانایان ئه‌و كاره‌ی به فیتی پاراستن كردبێت‌و، ئامانجیش لێی لێدانی ئۆپۆزسیۆن بێت به‌تایبه‌تیش ئیسلامیه‌كان.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی زانایان به روونی په‌یامی خۆی راگه‌یاندووه‌و، تێبینی‌و سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌و باره‌وه ده‌ربڕیوه، ئه‌وه له كاتێكدا سه‌رجه‌م حزبه‌كان به پارتی‌و یهكێتیو گۆرأنو كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه، ره‌خنه‌ی یه‌كێتی زانایانیش رووه‌و هه‌موویانه.
دووه‌م: دوای ئه‌وه‌ی تێبینیه‌كانی یه‌كێتی زانایان بڵاوكرانه‌وه، زانایانی ئایینی‌و هاوڵاتیان گه‌یشتنه قه‌ناعه‌ت، كه زۆربه‌ی تێبنییهكان له‌جێگای خۆیان بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه لایه‌نێك به‌و كاره تۆمه‌تبار بكه‌ن، كه‌واته خزمه‌ت به‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بێت، كه‌واته ئه‌و سایتانه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆیان بكه‌ن ستایشی ئه‌و لایه‌نه‌یان كردووه.
سێیه‌م: له وتاری هه‌ینی رابردوو (12/8/2011) چه‌ند وتاربێژێكی ئایینی له هه‌ولێر زۆر به تووندی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه كرد، هه‌ر هه‌مان ئه‌و سایتانه گرنگی زۆریان به‌و هه‌واڵانه دا، كه‌واته ده‌پرسین: ئایا ته‌واوی ئه‌و مامۆستایانه ده‌ستێكیان له پشت بووه، كه ئێستا چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی وتاره‌كانیان له‌سه‌ر فه‌یس بوك‌و یوتیوب ماون، بۆ نموونه: (مامۆستا مه‌لا نادر كانی كورده‌یی، مامۆستا مه‌لا خالید گه‌ردی، مامۆستا مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی، مامۆستا مه‌لا مزه‌فه‌ر مزگه‌وتی سامی گه‌ردی، مامۆستا مه‌لا ئیدریس كاریتانی، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی)، ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو مامۆستا ئایینیانه‌ی پێشتر باسیان كردوه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و به‌ڕێزانه وتاره‌كانیان نه‌خراونه‌ته سه‌ر ئینته‌رنێت، بۆیه ده‌پرسین: ئایا ئه‌وانه‌ش هه‌موویان ده‌ستیان له پشته؟ یان پێتان وایه ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ئاستی زانستی‌و رۆشنبیریان لاوازه له یاساكه تێنه‌گه‌ییشتوون؟. وه ئه‌گه‌ر ده‌ستێكی له پشته چۆن‌و به چ شێوه‌یه‌ك هه‌مان ئه‌و سایتانه هه‌واڵه‌كانیان بڵاوده‌كردنه‌وه.
چواره‌م: به‌تایبه‌تی هه‌واڵه‌كه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه وتاره‌كانی مامۆستایانی ئایینی له رۆژانی هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌ك بوونه، وێنه‌ی ئه‌وان له‌به‌ر چاوی ئه‌وروپاو رێكخراوه‌كان ناشیرین بكات. ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا سوكایه‌تیكردنه به سه‌رجه‌م ئه‌و وترانهی له‌و باره‌وه له‌لایه‌ن وتاربێژانه‌وه خوێندراونه‌ته‌وه‌و پێشكه‌شكراون.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و كاره دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆن بێت، كه وانییه، چونكه هه‌موو لیسته‌كان ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه، ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێزانه باش بزانن، كه كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، زۆرینه‌ی رێكخراو‌و سایت‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ساغ بوونه‌وه، به شانازییه‌وه یه‌كێتی زانایان پیشه‌ییانه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامداو، نه‌كه‌وته ژێر هیچ كاریگه‌رییه‌ك.
شه‌شه‌م: كهسێكو لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، پێویسته به‌لای ئاسایی بێت دان به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی دابنێت، نه‌ك به سوكایه‌تیكردن به زانایانی ئایینی هه‌ڵه‌كه‌ی بشارێته‌وه.
حه‌وته‌م: له‌لایه‌كی دیكه ئه‌و وتارانه (جگه له ستانده‌ر كه ناوی سه‌رۆكی زانایانی لابردوه) ته‌شهیر به سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كی بێت ده‌توانێت بیان داته دادگا.
هه‌شته‌م: به بڕوای ئێمه كاره‌كه پێچه‌وانه‌یه، داڕێژه‌رانی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و سایتانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر ژیرانه توانیان ئه‌و سایتانه بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدارو شه‌ڕو دژایه‌تی زانایانیان پێ ئه‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌یامی موسڵمانهتیو كوردایه‌تی نییه، ده‌بوو پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، بیان زانیبایه ئه‌وان ته‌قه به رووی زانایانی ئایینی‌و وتاربێژانه‌وه ده‌كه‌ن.
نۆیه‌م: هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی زانایان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له پێگه‌و كه‌سایه‌تی زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، رازی نابین له‌ژێر هه‌ر ناو‌و ناتۆرێك بێت سوكایه‌تی به زانایانی ئایینی‌و وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان بكرێت، كه شه‌ونخونی ئه‌كه‌ن له پیَناوی پاراستنی رهوشتو به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان.
له كۆتاییدا هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، په‌یامی ئێمه په‌یامی ئیسلامه، كاره‌كانیشمان هه‌ڵقوڵاوی بیر‌و فیكر‌و عه‌قیده‌ی موسڵمانێتیمانهو، یه‌كێتی زانایانیش رێكخراوێكی پیشه‌یی ئیسلامییه، هیچ پێویستی به‌وه نییه دژایه‌تی لایه‌نێكی سیاسی بكات له دژی لایه‌نێكی دیكه، هه‌موو لایه‌كیش با دڵنیا بێت به سوكایه‌تیكردن به زانایانی ئایینی چ سوودێك بۆ خۆیان نادرونهوه، له بری ئه‌وه با هه‌موومان پێكه‌وه په‌یامی ئیسلام، كه زانایانی ئاینی بهیداخهكهیان هه‌ڵگرتوه‌و قوربانی بۆ ده‌ده‌ن، به‌رز بكه‌ینه‌وه، تا گومانی باشیش هه‌بێت په‌نا بۆ گومانی خراپ نه‌به‌ین.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
19/08/2010