بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 7/9/2011 به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سنووربه‌زێنی‌و كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل، له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران‌و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به به‌شداری سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ناحكومی‌و كه‌سایه‌تی‌و هاوڵاتیان، رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌م باسه‌وه، بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند كه : ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی رێپێوانه‌كه ده‌بین‌و، هه‌روه‌ك پێشتریش به به‌یاننامه ئیدانه‌ی هێرش‌و په‌لاماره‌كانمان كردبوو، ئیدانه‌ی هه‌ر سنوربه‌زێنی‌و كوشت‌و بڕێك ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: هیوادارین كه تێكڕای چین‌و توێژه‌كان به‌شداری له‌م رێپێوانه‌بكه‌ن، به تایبه‌تیش زانایانی ئایینی.
|