دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له پاش ئه‌نجامدانی نوێژی چه‌ژن و، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لق، سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د شاكه‌لی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری ئاینی له گوندی سه‌عداوای ناوچه‌ی گه‌رمیان و، كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئاینی به‌ڕێزی شاری كه‌لارییان كرد و، له نزیكه‌وه به ناوی لقه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیانیان لێ كردن و، هیوایان خواست كه ئه‌م جه‌ژنه به‌خێرو خۆشی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا بگه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی لق سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6 ی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و، پاشان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6 ی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمی پێشوازی كران و، دواتریش شاندی لق سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
ئه‌مه‌و له‌م سه‌ردانانه‌دا شاندی لق په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانیان پێ ڕاگه‌یاندن و، هیوایان خواست جه‌ژنی ئه‌مساڵ زیاتر ببێته مایه‌ی یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان موسوڵمانانی كوردستان.
|