رۆژی 7/9/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، یه‌كێتی زانایان سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی كرد، بۆ ئه‌و ئهركو ماندووبونه‌ی له مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زان پێشكه‌شیان كرد، له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و به‌رێوه‌بردنی مزگه‌وته‌كان‌و به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆحی‌و ئیمانی موسڵمان.
دواتر به‌رێز مامۆستا مه‌لا عهبدوڵَڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خسته روو، كه بریتی بوو له چه‌ند ته‌وه‌رێك بۆ گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه باس له ئاماده‌سازی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی یه‌كێتی زانایان كرا، كه به‌ر له 41 ساڵ به پاڵپشتی راسته‌خۆی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراو، بووه ده‌سكه‌وتێكی گرنگی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له ته‌وه‌رێكی تردا باس له پشتگیری یه‌كێتی زانایان بۆ مامۆستایانی ئایینی كرا، كه ئه‌و یه‌كێتی ته‌واو پاڵپشتی زانایان دهكاتو به‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خزمه‌ت به زانایان بكات، به‌ڵام داواشی له مامۆستایانی ئایینی كرد كه به حیكمهتو دانایی وتاری ئایینی عه‌رز بكهنو تهشهیرو سوكایه‌تی به هیچ كهسو لایهنو ناوه‌ندێك نه‌كه‌ن، چونكه په‌یامی ئیسلام په‌یامی ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانیه.
له به‌شێكی تری گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌وه كرا، كه یه‌كێتی زانایان پشتیوانی‌و پاڵپشتی خۆی بۆ خه‌ڵكی سوریا به گشتی‌و كوردانیی سوریا به‌تایبه‌تی ده‌رده‌برێ، كه ماوه‌یه‌كی درێژه به ده‌ستی رژێمی ئه‌و وڵاته تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان‌و ئازار هاتوونه‌ته‌وه، داوایان له هاوڵاتیان كرد ئارامگربن بۆ گه‌ییشن به ئاسۆی روونیان. ئه‌مه‌و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی تر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه قسه‌و باسی له‌باره‌وه كرا.