ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8/9/2011، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه پێك هاتبو‌و له مامۆستا وهاب عمر لێپرسرا‌وی لق و هه‌ر یه‌ك له مامۆستا گارق سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای لق و مامۆستایان شێخ صالح و أیوب علی و أنور حسن كارگێڕانی لق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌قفی سوننی كه‌ركوك مامۆستا (أحمد جمیل) یان كرد به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كه ما‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و پۆسته‌یان پێ سپێردرا‌وه، هه‌ر‌وه‌ها سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا ئازاد لێپرسرا‌وی لقی كه‌ركوك و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌قفی سونیان كرد و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر یه‌ك له مامۆستا أحمد جمیل و ئازاد خورشید خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و به‌ڵێنیان دا ها‌وكاری لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان بن و كار ئاسانی بكه‌ن بۆ كار‌وباره‌كانی زانایانی ئایینی .
|