ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8/9/2011، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان سه‌رپه‌رشتی تیر و پشكێكی كرد له هۆڵی بۆنه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كه ڕادیۆی ده‌نگی ئیسلام له چه‌مچه‌ماڵ به بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه (30) پرسیار و وه‌ڵامیان ئاماده‌كردبوو له ئه‌نجامدا زیاتر له (250) كه‌س وه‌ڵامی ڕاستیان ئاماده‌كردبوو، شایانی باسه له‌و بۆنه‌یه‌دا مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگاوی تیشكی خسته سه‌ر گرنگی پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی كه له قورئان و فه‌رمووده و سه‌رده‌می پیاو چاكاندا به‌و شێوازه چۆن ئایین و چه‌مكه‌كانی ڕۆشن كرا‌و نه‌ته‌وه بۆ موسڵمانان و پاشتر حاجی عباس گیب لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیر‌و پشكهكهش له‌لایه‌ن زانایانی ئایینهیهوه ده‌ستی پێ كرد و سه‌ره‌نجام (12) كه‌س خه‌ڵاتیان بۆ ده‌رچوو .
|