دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 7/9/2011 شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان كه پێكهاتبوو له چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك سه‌ردانی باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و پاشان شاندی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو كه‌مه‌به‌ست لێی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ و زانایانی ئاینی بوو له پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ كه‌م كردنه‌وه و نه‌هێشتنی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ
پاشان به‌ڕێز لێپرسراوی لق ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد له‌و پێناوه‌دا و ده‌ركردنی فه‌توای تایبه‌ت به یاساكانی هاتووچۆ ی لێژنه‌ی فه‌توای باڵا ی به‌نموونه باس كرد ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زانایانی ئاینی له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه .له‌كۆتاییدا بڕیاردرا له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی یه‌وه له ووتاره‌كانیاندا تیشك بخرێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه .
|