دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌نوسراوێكی فه‌رمی كه‌له به‌رواری 7/9/2011 ده‌رچووه‌و ژماره ( 130 ) ی به‌سه‌ره‌وه‌یه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان داوا له ووتاربێژانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات له ووتاری هه‌ینی دا هۆشیاری پێویست بده‌ن به هاوڵاتیان له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ڕووده‌دات كه زۆربه‌یان هۆكاری پابه‌ند نه‌بوونه به ڕێنماییه‌كان و یاساكانی هاتووچۆ وه له لایه‌ن شۆفێرانه‌وه ..
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان به سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند و گووتی : " پاشئه‌وه‌ی شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان سه‌ردانی لقه‌كه‌مانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ووتارخوێنانی سنوره‌كه هۆشیاری ته‌واو بڵاو بكرێته‌وه بۆ هاوڵاتیان له پێناو سه‌لامه‌تییاندا ده‌ست به‌جێ و هه‌مان ڕۆژ نوسراوێكمان بۆ پێش نوێژ و ووتارخوێنه به‌ڕێزه‌كانی سنوره‌كه نوسی و فه‌تواكه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمیشمان هاوپێچ كرد كه تایبه‌ته به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ووتاری هه‌ینی یاندا گرنگی ته‌واوی پێبده‌ن " .
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه ڕووداوی هاتوچۆی دڵته‌زێن له هه‌رێمی كوردستاندا ڕوو له زیادبوونه‌و ده‌ره‌نجامی مردن و برینداربوونی چه‌ندان كه‌سی لێ كه‌وتۆته‌وه و لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیش له چه‌ند مانگی ڕابردوودا فه‌توایه‌كی تایبه‌تی تایبه‌ت به پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ ده‌ركرد .
|