دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
كاتژمێر ( 5 ) ی سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 6/9/2011 به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له هۆڵی بۆنه‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌شداری كرد له ( 25 ) هه‌مین ساڵ یادی شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده شه‌هید جه‌مالی گه‌رمیان سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان چه‌ندین ووتار و پرۆگرام پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا
شایانی باسه شه‌هید جه‌مالی گه‌رمیان پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و دلێر بووه‌و به‌شداری چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردی كردووه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین په‌روه‌ر په‌روه‌رده بووه و دواجار له داستانی قه‌یوان ماوه‌ت شه‌هید بووه.
|