ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 10/9/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له مه‌لا مه‌عروف روستایی‌و، مه‌لا إسماعیل كفره‌دۆڵی ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێر به‌شداری ڕێوڕه‌سمی لێدانی یه‌كه‌م زه‌نگی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان‌و، ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صالح، به ئاماده‌بوونی وه‌زێری په‌روه‌رده‌و، لێژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان‌و، پارێزگاری هه‌ولێر‌و، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان‌و، یه‌كێتی قوتابیان‌و، ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی ، له قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی مه‌وله‌وی له گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌و به‌شداری كردنی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری بوه جێگای خۆشحاڵی‌و پێزانینی به‌رێزان وه‌زیری په‌روه‌رده‌و، ئاماده‌كارانی رێوره‌سمه‌كه له مامۆستا‌و قوتابیان .
|