دوای هێنانو بردن‌و، داواكاری زۆری موسڵمانانی وڵاته‌كه، دواجار به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌ڕله‌مانتاران، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی مزگه‌وتێك بۆ موسڵمانانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌رچوو. كه تاكه پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌وڕوپایه، كه تا ئێستا مزگه‌وتی نه‌بووه.
ئه‌مه‌و به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (ئهلئهنباْ )ی كوێتی، ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مانتارانی یۆنان، دوای داوایێكی له‌مێژینه‌ی موسڵمانانی وڵاته‌كه دێت، كه له ساڵی 2006 له هه‌مان هه‌وڵیاندا، دوای دیاریكردنی شوێنێكی شیاو بۆ مزگه‌وت، كه‌چی كڵێسای ئهڕسهزۆكسی شوێنه‌كه‌ی كرد به كڵێسا.
جێگه‌ی باسه: ته‌نها له ئه‌سینای پایته‌خت، زیاتر له 200هه‌زار موسڵمان هه‌یه، كه تائێستا له‌به‌ر نه‌بوونی مزگه‌وت بۆ نوێژ‌و ئه‌ركه ئایینیه‌كانیان ماڵ‌و گهراجو شوێنهتایبهتیهكانی خۆیان ته‌رخان كردبوو.
|