به‌پێی ڕاپۆرتێك ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئێستا له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی قوتابخانه لێكجیاكراوه‌كانی نێوان كوڕه‌كان و كچه‌كان ڕووی له‌به‌رز بوونه‌وه كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی له‌پێناو فێركردنی جیا له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و باسی له‌وه‌كردووه، به‌م دواییه له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه كوڕان و كچانی لێكجیاكردۆته‌وه ڕووی له‌ربه‌رز بوونه‌وه كردووه.
له‌زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و ڕاپۆرته‌دا باسی ئه‌وه كراوه له‌ساڵی 2003 دا 50 قوتابخانه قوتابییه‌كانیان لێكجیاكردۆته‌وه‌و بۆ ساڵی 2011 ش ژماره‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌قوتابییه‌كانیان لێكجیاكراونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته 400 قوتابخانه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه توێژه‌رانی بواری په‌روه‌رده له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، لێكجیاكردنه‌وه‌ی قوتابیانی قوتابخانه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری و مامۆستاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی باشتر توانای ووتنه‌وه‌ی وانه‌كانیان هه‌یه.
له كوردی‌و |