راگه‌یاندنی لقی سۆران:
شه‌وی 11/9/2011 یه‌كشه‌ممه، شاندێك له‌لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێزمامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید كارگێری لق و، چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی، له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه، ئاماده‌ی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی خوالێخۆشبوو (محمودمعروف) بوون، كه‌ده‌كاته باوكی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ناوی لقی سۆرانه‌وه پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد.
شایه‌نی باسه: سه‌رله‌به‌یانیه‌كه‌ش شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌پێكهاتبوو، له به‌ڕێزان مامۆستامه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لاخدر خه‌لیفانی، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا ملحم گه‌ردی، مه‌لا ره‌سول سیتكانی، ئه‌ندامان وكارگێرانی لق و، به‌رپرس وكارگێڕانی ناوچه‌كانی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان، به‌شداریان كرد له پرسه‌كه‌و، وێرای داواكردنی به‌هه‌شت له‌خوای مه‌زن ودلۆڤان، له‌نزیكه‌وه پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆیان گه‌یانده مامۆستا مه‌لا دڵشادو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه خانه‌واده‌ی كۆچكردو، ستایشی ئاماده‌یی وبه‌شداری شانده‌كه‌ی كرد‌و، رۆڵی شانده‌كه‌ی له‌مه‌ڕ په‌رۆشی وئاماده‌بوون له پرسه‌كه به‌هه‌ند وه‌رگرت
|