دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
كاتژمێر 4:30 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ی 11/ئه‌یله‌لی /2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق، له باره‌گای لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌لار به‌شدارییان كرد له ئاهه‌نگی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییان ئاراسته كردووه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بۆ به‌ڕێز لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
خۆشحاڵین به ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی سنوری لقه‌كه‌مانه‌وه جانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادر‌و ئه‌ندامانی لقه‌كه‌تان بكه‌ین به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یادی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن به‌ڕابه‌رایه‌تی مامۆستا مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی ، دووباره لێتان پیرۆز بێت ...
هه‌رسه‌ركه‌وتوبن.
لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
11/9/2011
|