له‌نوێترین ئاماردا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه گه‌یشتووه‌ته حه‌وتسه‌د ملیۆن كه‌س‌و حه‌وت ملیۆن كه‌سیش وازی هێناوه.
سایتی ئینساید فه‌سیبوك، ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ی به‌شداربووانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گه‌یشتووه‌ته حه‌وتسه‌د ملیۆن كه‌س.
هه‌ر له‌و ئاماره‌دا ئاشكرا كراوه كه به‌مدواییه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا وازیان له‌و ماڵپه‌ڕه هێناوه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر سایته‌كه جێنه‌هێشتووه.
داتاكانی سایتی “ئینساید فه‌یسبووك” ده‌ریخستووه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌مانگی ئایاری رابردوودا وازیان له‌فه‌یسبووك هێناوه، له‌حه‌وت ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وڵاتی مه‌كسیك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ناوی خۆیان تۆماركردووه له‌فه‌یسبووكدا.
ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووك له‌مانگی حوزه‌یراندا گه‌یشته 687 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، به‌ڵام دواتر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوو. له‌مانگی كانوونی دووه‌م‌و شوببات‌و ئازاردا هه‌ر مانگه‌ی نزیكه‌ی بیست ملیۆن به‌شداربوونی نوێ ناوی خۆیان له‌فه‌یسبووك تۆماركردووه، به‌ڵام له‌مانگی نیساندا ئه‌و ژماره‌یه بوو به13.9 ملیۆن‌و له‌مانگی ئایاردا ژماره‌كه كه‌می كرد بۆ 11.8 ملیۆن كه‌س.
|